نووسینی: سەلمان ڕوشدی
وەرگێڕانی؛ محەمەد کەریم
رۆمانی شەرم-ی سەلمان ڕوشدی بڵاوبۆوە لە 25-2-2019 کوردستانی نوێ
نووسەر و وەرگێڕ محەمەد کەریم لە فارسییەوە ڕۆمانی شەرم-ی سەلمان ڕوشدی کردووە بە کوردی و لە چاپخانەی کارۆ چاپی ڕۆمانەکە تەواو بووە. ئەم ڕۆمانە (22)هەمین کتێبی محەمەد کەریمە، لەبارەی ڕۆمانی (شەرم)ەوە ڕایگەیاند:
(رۆمانی شەرم دوای ڕۆمانی (گریموس-1975) و (مناڵانی نیوەشەو-1981) سێیەم ڕۆمانی سەلمان ڕوشدییە ساڵی (1983) بڵاویکردۆتەوە. ئەم ڕۆمانە باسی هەلومەرجی سیاسی پاکستان دەکات لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا. حیکایەتی ئەو کوشتار و لە سێدارەدانانە دەگێڕێتەوە کە لەو سەروەختەدا لەو وڵاتە لەسەر دەسەڵات ڕوویانداوە و ئەو وڵاتەیان کاول کردووە. سەلمان ڕوشدی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و جوان باسی ئەو ململانێ و گۆڵمەزانە دەکات لەسەر کورسی دەسەڵات کە هەر نابڕێنەوە. ڕاستە سەلمان ڕوشدی لەم ڕۆمانەشدا هەر وەکو ڕۆمانی (مناڵانی نیوەشەو) باسی سیاسەت دەکات، بەڵام شێوازی گێڕانەوە و حیکایەتخوانیی ئەوەندە جوان و سەرنجڕاکێشە و وەها خوێنەر تەشویق دەکات بە دەقەکەوە پەیوەست بێت کە خوێنەر حەزناکات لە کتێبەکە دوور بکەوێتەوە، لە کاتێکدا دەستی لەسەر دڵێتی دوای ئەنجامی ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە دەکەوێت.)[1]
Примечание:файла PDF для этой книги нет в наличии , пожалуйста, помогите Kurdipedia получить этот файл! Отправить книгу Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,115