مانگ شەوقی خۆی هەر دەدات هەرچەندە گورگ بلورێنێ
وتراويشە(بەمانگەشه و وەڕينە)يان بەشێوەيەکيتری هاوشێوە وتراوە(کاروان دەڕوا و سەگيش دەوەڕێت) ديارە تريفەی مانگە شه و بە لوراندنی گورگ و وەڕينی سەگ ناکەوێت و شەپۆڵەکانی تريفەکانی دڵ و دەروون ئارام و پڕبەخشندەيی و هێمنايی دەکات و دڵ و دەروونی ياران و دۆستان وەک ئاوی دەريا و زەرياکان بۆخۆی کێش دەکات، بۆ ئەمەش وتراوە(دەريا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت) واتە شتی جوان و ڕەسەن و پڕ بايەخ بە قسە و قسەڵۆک و توانج و تەشەر هيچی لێ کەم نابێتەوە، وەک وەڕين و لوراندن بەرامبەر شەوقی مانگ.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,457