$باکووری کوردستان$
- #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، پەیامێکی نوێی لە ڕێگەی براکەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت هەم دەوڵەت هەم #پەکەکە# دەبێ شێوازی دیکەی پرۆسەی چارەسەریی بگرنەبەر، بەکوشتن و خوێنڕشتن هیچ ئەنجامێکی چارەکردن بەدیناکرێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی دانیال عەزیزی، خەڵکی ڕەبەتی #سەردەشت#، به هۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە بەرزاییەکانی گوندی کانی زەرد، سەر بە بەخشی ناوەندیی سەردەشت، تووشی ئەم ڕووداوە بووە.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286876/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابوردوو تەقە لە هۆڵێکی سینەمای شاری #سلێمانی# لە سیتی سینەما کرا و برینداری لێکەوتەوە.[2]
- لە هەردوو شارەدێی #جەبارە# و #جەلەولا# لە سنووری #خانەقین# ئاگری گەورە لە بەرهەمی دانەوێڵە و باخ و ڕەزی هاووڵاتیان کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاووڵاتیان لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان.[1]
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لە گوندی حەفتەغاری سەر بەشارۆچکەی #داقوق#ی سەر بە پارێزگای #کەرکووک#، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی کورد بەردارو زیانی زۆری لێکەوتەوە.[6]
- سوپای تورکی داگیرکەر گوندی خەلیفان و سیران-ی سەر بە شارۆچکەی #سۆران#-ی باشووری کوردستانی بۆمباران کرد. ڕاگەیەنرا زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان گەیشتووە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- زەید یوسف بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی دادوەری بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی ناسینەوەی 141 ڕوفاتی دەرهێنراوی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی #شنگال# دەستپێکردوه و سەرەتا پشکینن بۆ ڕوفاتەکان دەکرێت و دواتر نمونەی دی ئێن ئەی لە ڕوفاتەکان وەردەگیرێت و بەروارد دەکرێت لەگەڵ ئه و داتایانەی کە لە خێزانەکانەوە وەرگیراون، بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ڕوفاتەکان.[5]
- ئەمریکا پرۆسەی مەشقپێکردنی فڕۆکەوانە تورکەکانی لەسەر فڕۆکەی ئێف 35ی سەربازیی وڵاتەکەی ڕاگرت ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە گرژبوونی پەیوەندی نێوانیان لەپاش ئەوەی ئەنقەرە بڕیاریدا سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی لە ڕوسیا بکڕێت.[1]
- ڕاگەیاندنی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئاشکرایکرد کە هێزی ئاسمانی ئه و وڵاتە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان تێکشکاندووە کاتێک ویستویەتی لە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەی معیتیقەی ئه و وڵاتە نزیک ببێتەوە و ئەمە دووەم ڕوداوی له و جۆرەیە کە لەماوەی دوو ڕۆژدا ڕوبدات.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Хронология событий