بە پشيله- يان گوت: گووت بەدەرمان دەچێ، دەچوو ئەيکرد بەژێر خۆڵەوە.
زۆر کەس هەيە لەم دونيايە نايەوێت(قالۆنچە، قاڵۆچە)ش سوود-خێر لە(گو)ەکەی ببينێت، پشيلە-ش به و جۆرە کەسانە چوێنراوە له و ئيديۆمەدا، ديارە ئێرەيی و ڕژدی پشيلە وادەکات کە وا کەس سوود لە گوەکەشی نەبينێت بۆيە دەيشارێتەوە، لەم ژيانەی من و تۆ تێيدا دەژين زۆر کەس ئه و خاسيەت و سيفەتانەی هەيە کە پووشتی و دەست قوچاوييەکەی هێندە زۆرە کە کەم کەس دەتوانێت سوود و خێر لە دەستی ببينێت و ئەگەر داوای شتێکی لێ بکرێت هەشی بێت دەيشارێتەوە و سەدان سوێندی لەسەر دەخوات کە نيەتی و ناتوانێت خێر و چاکە و پياوەتيەکی پێ بکات ئينجا لەکوردەواريدا به و جۆرە کەسانە دەوترێت(بە پشيله- يان گوت: گووت بەدەرمان دەچێ، دەچوو ئەيکرد بەژێر خۆڵەوە.)
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,140