نووسین و ئامادەکردنی: فەرهاد قادر
کتێبەکە لە 22 چیرۆک پێکهاتووە کە هەر چیرۆکێک باس لە کێشەیەکی ناو کۆمەڵگەی کورد دەکات. ئامادەکار خۆی لەگەڵ تاوانباران چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداوە و دەقی چاوپێکەوتنەکانی هێناوتە سەر کاغەز و له دووتوێی کتێبێکدا چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
چیرۆکەکان باسی ئه و تاوانباران دەکەن کە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تووشی تاوان بوون و بەمەبەستی پەندوەرگرتن لە ژیانی ئەوان ئامادەکار چیرۆکەکانی بڵاوکردۆتەوە.