ساڵی 1941 لە شاری #کەرکووک# لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووە و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە لە سەرەتای ساڵانی 60ەکان ڕووی لەتەکییەی تاڵەبانی کردووە. سەرەتاکانی مەقام هەر لەوێ فێربووە و دواتر بۆ هونەری مەقام زۆر شوێنی کوردستان و ئێراق گەڕاوە.
مێقداد محەمەد عومەر نەک هەر لە کەرکووک و کوردستان بەڵکوو لە تەواوی ئێراق و لای مەقامبێژان وەک مامۆستایەکی ئەکادیمی مقام چاوی لێدەکرا. ماوەی 20 ساڵ لە شاری بەغدا ژیاوە و ئاشنایەتیی لەگەڵ زۆربەی مەقامبێژە عەرەبەکانی ئێراق دا هەبووە، هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیت مقام لقی کەرکووک - ناوەندی #عەلی مەردان# بوو لە کەرکووک.
مامۆستا مێقداد شارەزاییەکی باشی لە تەواوی مەقەماکانی کوردی، عەرەبی و تورکمانی دا هەبوو. لە بواری مەقام دا هونەرمەندانی کەرکووک بەبێ جیاوازی لەنێوان نەتەوەکان زۆرەبەیان سوودیان لە تواناکانی مامۆستا مێقداد وەرگرتووە و لەلای مامۆستا مێقداد وانەی مەقام فێربوون. بە درێژایی تەمەنی دەیان هونەر مەند و مەقامبێژی پەروردە کردبوو.[1]
ڕۆژی #19-08-2019# کۆچی دوایی کرد.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 65,027