زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین
برای سەرکردەی نەمر (#قادر خەبات#)
(حەسەن خەبات)لە ساڵی (1942) لە گوندی #خەزێنە#ی دۆلی بالەیانی بناری قەندیل لە دەڤەری بالەکایەتی لە دایک بووە.
حەسەن خەبات لە شۆڕشی ئەیلول شانبەشانی هەڤاڵ قادر خەبات و بنەماڵە کەیان پێشمەرگەبووە هەر لە شۆڕشی ئەیڵول زۆر بەسەختی بریندار دەبێت و حەسەن خەبات درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی دەدات تاکوو نسکۆی شۆڕشی ئەیلول..
لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە (1976/4/14) شانبەشانی هەڤاڵ (قادرخەبات) و براکانی و بنەماڵەکەی بەژدار دەبێت لە دامەزراندنی یەکەم بارەگا و مەفرەزی شۆڕشی نوێ بە سەرکردایەتی ڕەوانشاد (قادر خەبات) لە بناری قەندیل حەسەن خەبات دڕێژە بە خەبات دەدات تاکوو دەستگیرکردنی لە ساڵی (1980) لەلایەن ڕژێمی بەعس دوای (18)مانگ لە زیندانی کردن و ئەشکەنجەدانی ئازاد دەکرێت.
دوابەدوای ئازاد کردنی ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکاتەوە بە شۆڕش تاکوو ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری (1991) کوردستان درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.
دوای ئازاد کردنی هەرێمی کوردستان وەک کادیر و پێشمەرگەیەک درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.
حەسەن خەبات لە ژیانی پێشمەرکایەتی لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ بەژداری چەندین داستان ونەبەردی کردووە و چەند جارێک لە لێواری مەرگ گەڕاوەتەوە.
خەڵات و ڕێزلێنانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دانەبراوەکان و زیندانیانی سیاسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێ بەخشراوە.
بە پلەی (عقید)لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کراوە.
ڕێکەوتی 19/9/2019دلە گەورەکەی لە لێدان کەوت.