کۆنگرەی TUC لە برایتن 2019
لە 8 تا 11-ی سێپتامبری 2019، سەدوپەنجاویەکەمین کۆنگرەی ساڵانەی TUC (کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکانی بریتانیا) لە ناوەندی شاری بڕایتن بەڕێوە چوو. لە کۆنگرەی ئەمساڵ دا TUCبە یەک دەنگ پشتیوانی خۆی لە کەمپەینی ئازادیی عەبدوڵا ئوجالان و خەباتی گەلی کورد ڕاگەیاند.سەرۆکی TUC مارک سێرۆتکا لە پەیامێک دا دەنووسێ: دوو ساڵ لەمەو بەر، کۆنگرەی ئێمە پەسندی کرد پشتیوانی بکا لە کەمپەینی ئازادیی ڕێبەری بزووتنەوەی ئاشتی کورد عەبدوڵا ئوێجاڵان. ئەم کەمپەینە ئێستا لە لایەن زۆر لە یەکێتییەکانی ئێمەوە پشتیوانی لێ دەکرێ و ئەوە شانازییە بۆ من منیش پشتیوانی خۆم ڕاگەیێنم.
لە کۆتایی یەکەم ڕۆژی گەنگەشە و بیروڕاگۆڕینەوە دا، گشت ئەندامانی سەرۆکایەتی بزووتنەوەی یەکێتییە کرێکارییەکان داوایان لە نوێنەرانی کۆنگرە کرد هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ ئوێجاڵان ڕابگەیێنن. شەش سەد نوێنەری ئامادەی کۆنگرە بە نوێنەرایەتی شەش میلیۆن کرێکار هەستانە سەرپێ و بە بەرز کردنەوەی پۆرترەی عەبدوڵا ئوێجاڵان بانگەوازی ئازادی وییان کرد. ئەو پۆرترەیە جیم فیتزپاتریک کێشاویەتەوە ئەو هونەرمەندەی کە پۆرترەی بەناوبانگی چێ گێوارای ئامادە کردبوو.
لە دووەم ڕۆژی کۆنگرە دا، کەمپەینی ئازادیی ئوێجاڵان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ڕێک خست بە ناوی خەبات بۆ داهاتووی تورکیا، دەوری گرینگی یەکێتییە کرێکارییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی کورد کە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سەندیکایی تێیدا ئامادە بوون. ئەو کۆبوونەوەیە کریستین بلۆر، هاوسەرۆکی کەمپەینی ئازادیی ئوێجاڵان و ئەندامی پارتیی کرێکار بەڕێوەی برد و ئەوانەی ووتەیان پێشکێش کرد بریتی بوون لە تیم ڕۆش سکرتێری گشتی GMB، مانوێل کۆرتێس سکرتێری گشتی TSSA، شاڤانا تاج PCS و جێگری سەرۆکی TCUوەیلز، تۆنی بورک یارمەتیدەری سکرتێری گشتی UNITE و ئەلیف ساریجان، مەردم ناس و چالاکی بزووتنەوەی ژنانی کورد. کەمپەینی ئازادیی بۆ ئوێجاڵان لە ڤیدێئۆیەک دا بەشێک لە قسەکانی پانێلیستەکان و بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیەی بڵاو کردووەتەوە کە لەخوارەوە وەرگێڕاوی کوردی ئەوان دەخوێننەوە. دەکرێ ڤیدێئۆیەکە لەو لینکە دا تەماشا بکەن.
https://vimeo.com/360157807
سەرەتای ڤیدێئۆیەکە بە گۆرانییەکی شۆڕشگێری دەست پێ دەکا کە هونەرمەندی ئینگلیسی لی بریکلی لە ساڵی 2018 چریویە و بڵاوی کردووەتەوە و وەڕگێرانێ کوردی سروودەکە ئاوایە:
لە دوڕگەیەک دا ڕاگیراوە
نا یەڵن دنیا ببینێ
ڕووی هەزاران تفەنگی تێ کراوە
لە زیندانێکی قوڕاوی دا
لەوێ ئینسانێک دەژی کە ئیلهام دەدا بە میلیۆنان
وا بڵێن وەک ئەوەی ئازاد بن
ئەو بە واتای هەرەگەورە گریلایە
شۆڕشگێڕێکە
لە 84 دەستی دا چەک
بۆ ئەوەی بەشەڕ بێ لەهەمبەر دەوڵەتی تورک
و گەلی کورد بپارێزێ
لە ئاست چارەنووسی مەرگاوی
دەکرێ هێندێکان پێی بڵێن تێرۆریست
بەڵام بزانە کە وا نییە
ئەو کاتەی سیاسەتمەداران لایان لێ نەکردەوە
پکک ەی دامەزراند
ئوێجا لااااااااااااااااااااااان
ئوێجاڵااااااااااااااااااااااااااان
ئەو لە چیایان کەمپی ساز کرد
لە دژی دەوڵەتێ هێرشی دەست پێ کرد
لە هەمبەر ڕوەدوونران بە ساڵان
و بەدژی سیاسەتی نەفەرەت و بیزاری بە ساڵانی ئەوان
لە میسیۆنێکدا بۆ ئازادیی گەلی خۆی و ووڵاتی خۆی
ئەو ژیان و خوێنی دا
ئەو دڵ و گیانی بەخشی
بۆ هەموو کوردستان
ئەو ژنی ڕزگار کرد
یارمەتی دان کۆت و زنجیری دین داڕنن
ڕێگایەکی بۆ هەموان ساز کرد
لە لانکەوە تا گۆڕ
ژیرییەک و ئارمانێک
کە دنیا کەمتر بەخۆیەوە دیوە
ڕێبەرێک کە هیچی بۆخۆی ناوێ
ئەمن دەڵێم ئێمە دەبێ ئازاد کەین
ئوێجاڵاااااااااااااااااااااااااااااااااان
لە ئیتالیا گرتیان
و دەریان کرد
هیچ دەوڵوتێکی ئوڕووپایی
ڕیی نەدا فڕۆکەکەی بنێشێ
بۆیە لە کێنا دابەزی
و لەوێ دواجار خیانەتی پێ کرا
بە دەستی شاراوەی دەسگای ئیستیخبارات
بە دەست سی ئای ئێی
ئەوان ناردیانەوە بۆ تورکیا
و بە هەموانیان نیشان دا
لەوەی دەرگای زیندانی لە سەر داخەن
دادگایەکی فەرمایشی دا
حوکمی ئێعدامیان دا
دوایە ئەو حوکمە شکا
ئەگەر جارێکی دی لەکار خۆیان بڕوانن
ئەمن پێم وایە لەوە فێر دەبن
ئوێجاڵاااااااااااااااااان
ئەو ئالبۆمە لە12 ی مەی 2018 بڵاو کراوەتەوە
کۆپی ڕایت لی بریکلی
.......
قسەکانی ئەندامێکی کەمپەینی ئازادیی ئوێجاڵان
زۆر خۆشحاڵم بەوەی هەتا ئێستا لە کۆنگرەی دا باس کراوە و زۆر بە هەیەجانەوە گوێبیسیان بووم. بە پرسیاری و هاوپێوەندییەکی زۆر دەربڕاوە. لە دوای یەکەم ڕۆژی کار هەموو بەشداران و ڕێبەرانی سەندیکا کرێکارییەکان لە ساڵۆنی کۆنگرە پۆرترەی عەبدوڵا ئوێجاڵانیان بەرز کردەوە کە لە پشت سەری من دەیبینن و جەیمز فیتز پاتریک کێشاویەتەوە و لە سەرەتای دانیشتەکانی ئەمڕۆ دا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی دەکرێ بۆ باس لە بارودۆخی عەبدوڵا ئوێجاڵان لە دوڕگەی ئێمرالی لەگەڵ بارودۆخی هەراوتر لە تورکیا، لەو دانیشتنە دا هەیئەتی ئاشتیی ئێمراڵی ڕاپۆرتی خۆی پێشکێش دەکا کە لە مانگی فێورییەی ئەمساڵ دا سەری تورکیایان دا. ئەوە زۆر گرینگە کە ئێمە پێوەندی لەگەڵ سەندیکا کرێکارییەکان دامەزرێنین. ئەو کەمپەینە زۆر گرینگە چونکە مێژوویەکی بەهێز هەیە لەمەڕ هاوپێوەندی بزووتنەوەی سەندیکا کرێکارییەکان لەگەڵ ڕێبەران و بزووتنەوەکان لە سەرتاسەری جیهان بەتایبەتی کەمپەینی نێلسۆن ماندێلا کە چەندین دەیە لەمەو بەر ئەنجام درا. و ئێستا خەڵک بەراوەردی وەزعی ماندێلا لەگەڵ عەبدوڵا ئوێجاڵان دەکەن. بۆچی ئەوە گرینگە، خەباتی ئازادیخوازی کورد یەکێک لە ڕەهەندە هەرە گرینگەکانی بریتییە لە گەیاندنی خەڵک بە یەکتری و دامەزرانی دیالۆگ و ساز کردنی خۆڕاگری هاوبەش و هاوپێوەندییەک لە هەمبەر گشت ئەو دوژمنانەی کە ئێمە تووشیان دێین. بە دژی سیستمی گلۆباڵ کە گوشار دێنێ بۆ سەر هەموومان. مێژوویەکی دەوڵەمەندی خۆڕاگری و بەرخوەدانی خەڵکی جۆر بە جۆر هەیە لە چوارچێوەی شانشینی یەکگرتوو و دوڕگە بریتانیاییەکان دا و ئەوە گرینگە کە ئێمە لە دیالۆگ دا بین لەگەڵ بزووتنەوەی خۆڕاگری کورد و ئەو پارادایمەی لە لایەن عەبدوڵا ئوێجاڵانەوە دەربڕاوە و گەڵاڵە کراوە.
Christine Blower
ئەمن ناوم کریستین بلۆرە ئەمن ئێستا لەگەڵ NEU، یەکێتیی نەتەوەیی مامۆستایانم کە پێشتر NUT بوو. و ئەمن هاوسەرۆکی کەمپەینی ئازادی بۆ ئوێجاڵانم. ئەو کەمپەینە لەلایەن UNITEو GMB وەڕێ خرا بەڵام ژمارەیەکی دیکە لە سەندیکاکان لەوانە یەکێتییەکەی من هەڵوێستمان هەبوو لە سەر کوردەکان بۆ ماوەی درێژ. و یەک لە هۆیەکانی کە کەمپەین جەخت دەکا بە تایبەتی لە سەر عەبدوڵا ئوێجاڵان لەبەر ئەوەیە ئەو ڕێبەری بەڕەسمی ناسراوی کوردەکانە، نەک هەر ئەوە، بەڵکوو لە زیندان دا توند کرانی بۆ ماوەی بیست ساڵ بە ئاشکرایی زیندانی کردنێکی سیاسی یە و ئازادیی وی بەستراوەتە بە ئازادی هەموو گەلی کورد و ئازادیی گەلی کورد بەستراوەتەوە بە ئازادی ئێمە. تایبەتمەندی ئوێجاڵان ئەوەیە کە ئەو بیرمەندێکی گلۆباڵ ە و لە توانای دا هەیە لە تاکهێشتنەوەی لە زیندنی ئێمرالییەوە شتەکان ببینێ لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو دا و لەگەڵ ئەوەشدا، بەرچاو ڕوونی بدا و نەخشە ڕێگایەک لەپێناو ئاشتی دا بێنێتە گۆڕێ و ڕێبازێک نیشان بدا نەک هەر بە کوردەکان بەڵکوو بە هەموان بەرەو کۆمەڵێک، بەرەو شێوەی بوون و هەلسووڕانێک و ژیان کە مانای ئەوەیە ئێمە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانیمان هەبێ. بۆ من جەخت کردنەوەی وی لە سەر ئازادیی ژنان زۆر گرینگە. بۆ ئێمە کە دەڵێین لا لە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی دەکەینەوە دەزانین کە یەکسانیمان نییە بۆ ژنان بەڵام لە ڕاستیدا لەو جێیەی کوردەکان هێڵراون خۆیان ڕێک خەن ئەوان توانیویە بەشێوەیەک خۆ ڕێک خەن کە ئەو جۆرە ئازادییە بۆ ژنان بەرەوپێش دەبا. جا بۆیە لە ڕوانگەوە ئەوە گرینگە بۆ من بزووتنەوەی سەندیکا کرێکارییەکان لە بریتانیا داوای ئازادی و داوای ئازادیی بۆ ئوێجاڵان بەرز بکاتەوە و لەگەڵ ئەو کەمپەینە بکەوێ. لە ڕاستیدا دەستەبەر بێ کە ئێمە لە بریتانیاوە ئەوەی لە دەستمان دێ دەیکەین کە بانگەوازی ئازادی وی بەرز بکەینەوە، لە پێناو ئازادی وی شەڕ و خەبات بکەین.
TONY BURKE
تۆنی بورک ئاسیستانی سکرتێری گشتی UNITE
.... یەکێتیی یوونایت و زۆر لە سەندیکا کرێکارییەکان پشتیوانی لەو کەمپەینە دەکەن چونکە ئوێجاڵان بە شێوەیەکی ئەوتۆ هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە کە بە پێچەوانە هەموو ڕەفتارێکی ئێنسانی یە. ئەمن پێم وایە ئەو ماندێلای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
TIM ROACHE
تیم ڕۆش سکرتێری گشتی GMB
ئەوەی ئێمە لە تورکیا دەیبینین لەوەتا ئەردۆغان هێزی بەدەستەوە گرتووە جووڵانی سیاسەتی تورکیا بەرەو قۆڵی ڕاست ە و ئێمە دەبینین ڕێژیمی ئەردۆغان هەر دێ خراپتر و خراپتر دەبێ بۆ گەلی کورد و گەلی کوردیش عەبدوڵا ئوێجاڵان وەکوو ڕێبەری خۆی دەبینێ. و ئێمە سەندیکا کرێکارییەکان و تێکۆشەرانی سەندیکایی سێ ساڵ لەوە پێش گوتمان ئێمە دوو بژارمان لەبەرە. یەکیان ئەوە بوو کە ئێمە بەڕێوە بەرانی بازرگانین و ئەوەی لە تورکیا ڕادەبرێ ئیشی ئێمە نییە و شەڕی ئێمە نییە یان ئەوەی کە ئێمە شتێکی جیاواز دەکەین. ئێمە گوتمان ئەوە شەڕی ئێمەیە و گەلی کورد هاوپێوەندی، پشتیوانی سەرچاوەی ئێمەی لێ دەوەشێتەوە و ئەرکی سەرشانمانە شانبەشانی ئەوان ڕاوەستین و شەڕ بکەین. بۆیەیە و ئەوکاتەیە کە لە ساڵی 2016 یوونایت و جی ئێم بی دەستیان کرد بە وەڕێخستنی کەمپەینی ئازادیی بۆ ئوێجاڵان
Shavana TAJ
ئەمن شڤانا تاج، ئەمن جێگری سەرۆکی TUCوێڵزم و ئیدارەی نەتەوەیی یەکێتیی PCS لە باشووری وێڵز و باشووری ڕۆژئاوا. ئەو کەمپەینە تەواو ڕوون و ئاشکرایە. کەمپەینێکە سەبارەت بە ئازادی، کەمپەینێکە بۆ یەکسانی و عەداڵەت و ڕزگاریی گەلی کورد. دواجار ئەوەی خەڵک داوای دەکەن ئەوەیە کە ئێمە وەک شاروومەندانی شانشینی یەکگرتوو بە نەغدەن هەمانە و چێژی لێ دەبینین. کەمپەینەکە لە سەر ئەوەیە. هۆی ئەوەی ئەو کەمپەینە ئەوەندە گرینگە بۆ بزووتنەوەی یەکێتییەکرێکارییەکان لە بەر ئەوەیە کە درێژە بدا بە نیشاندانی هاوپێوەندی وەک ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا نیشانمان داوە کە ئەو کەمپەینە هەر لە بەر ئەوە نییە ڕێگا بدرێ سەردانی ئوێجاڵان بکرێ و دڵنیایی وەربگرین کە هەمووشت تەواو ە لە زیندان دا بەڵکوو مەبەست ئازاد کردنی وی و ئازاد کردنی خەڵکی کوردستانیشە، دواجار بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری هەبێ. و بۆ خەباتکارانی سەندیکا کرێکارییەکان بە ڕاستی زۆر گرینگە کە ئەوان لەگەڵ ئەو کەمپەینە بکەون و لە هەمان حاڵ دا بانگەوازی بکەن لەو تێکۆشەرە کوردانەی کە چالاکن لە بزووتنەوەی کورد دا کە لە کۆبوونەوەی لقەکانیان دا بەشداری بکەن و باسی مژارەکان بکەن و هەر وەک ئەوەی هێندێک لە ووتاردەران ئەمڕۆ گوتیان ئەوە بە تایبەتی گرینگە بۆ ژنان بە هەموو پێشینەیەکەوە ئەوەی بۆ عەبدوڵای دەکەن بۆ هەموانە نەک هەر بۆ تاکە کەسێک.
Tony Burke
ئەو دێلێگاسیۆنە ئەم ڕاپۆرتە بەرزەی ئامادە کردووە ووڕدە ڕیشاڵی ئەوە باس دەکا ئێمە لەوێ دۆزیمانەوە. هەر وەها پشتگری دەکا لە کەمپەینی ئازادیی بۆ ئوێجاڵان و بۆ ئەوەی دەستەبەر بین ئەوەندەی کە دەکرێ پشتیوانی سەندیکای کرێکاری زیاتر بەرەو ئەو کەمپەینە ڕابکێشین و تێیانەوە بگلێنین. هەر وەها هاوکارانی من لە سەندیکای... ش سەری تورکیایان داوە بۆ چاوەدێری و ئەمن دڵنیام ئەو کارانەی کە هەموو سەندیکا کرێکارییەکان دەیکەن لە تورکیا و لە کوردستان زۆر چاک پێشوازی لێ دەکرێ.ئەمن لە نزیکەوە و بە دەستی یەک ئەو زۆردارییەم دیتووە کە بە ساڵانە لە خەڵکی کوردستان دەکرێ هەر وەها بە دروستی ئەو کارەش هەست پێ دەکەم کە بۆ ئازادیی ئوێجاڵان دەکرێ.
PAUL SCHOLY
ئەمن پاوڵ سکۆلی م. ئەمن سەر بە ئۆفیسی پارێزەرانی مۆریس م. ئەمن شانازی ئەوەم هەبوو وەکوو ئەندامێکی ئەو دێلێگاسیۆنە کە کەمپەینی ئازادیی ئوێجاڵان ڕێکی خستبوو لە فێورییەی 2019 دا بچمە تورکیا. چەند دێلێگاسیۆنی ناونەتەوەیی دیکە کە، لە ئەندامی سەندیکا کرێکارییەکان، سیاسەتمەداران و سیاسەتمەدارانی دڵخواز، پارێزەران و... پێک هاتبوو لە ئانکارا و لە دیاربەکر بەیەکەوە چاومان کەوت بە کۆمەڵێک لە پارێزەران، ئەندامانی سەندیکا کرێکارییەکان و ئەندامانی کۆمەڵەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ. ئەمن ناتوانم پێداگری تەواو بکەم سەبارەت بە ڕادەی گرینگی ئەو کەمپەینە کە چۆن بەرەو پێش چووە، خەڵکی تەشویق کردووە و پشتیوانی لێ کراوە. لێرە دا بۆ هەموو تورکیا کە تێیدا حوکمی قانوون دە مەترسی کەوتووە دە پڕاتیک دا و بە شێوەیەکی ترسێنەر بەڵام بۆ کوردەکان بە تایبەتی نوێنەرایەتی بە دەیان میلیۆن کورد دەکەن لە چوار ووڵات کە پێشتر کوردستان بوون. بۆ ئەوان ڕێگای بەرەوپێشوە چوون ئەوەیە کە لەپشت ڕێبەرەکەیان ئوێجاڵان بن، تا ئەو کاتەی کە ئەو بەر دەدرێ و دیالۆگی سیاسی لەگەڵ وی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێ کوردەکان ناکرێ ئەو نوێنەرایەتییان هەبێ کە حەوجێیان پێیەتی
Steven Smailey
ئەمن ستیڤن سمەیلی م لە سەندیکای UNISON سەندیکای کەرتی گشتی. لە دانیشتنی دوێنی دا ئێمە کردەوەیەکمان هەبوو بۆ دەربڕینی هاوپێوەندی لەگەڵ گەلی کورد و بەتایبەتی عەبدوڵا ئوێجاڵان. بە سەدان نوێنەرانی کۆنگرە پۆرترەی ئوێجاڵانیان بەرز کردەوە بۆ داوای ئازادیی ئوێجاڵان و بۆ ئەوەی بە دنیاش نیشان بدرێ کە لێرە بزووتنەوەی سەندیکای کرێکاری سەداسەد لە پشت خەباتە بۆ ئازادیی و دێمۆکڕاسی بۆ گەلی کورد کە ئوێجاڵان نوێنەرایەتی دەکا.
Tom Murphy
لقی کرێکارانی چاپ
هاوکاران ئەو بارودۆخەی کە سەندیکا کرێکارییەکان لەگەڵی ڕووبەڕوونە، هەر ئەو بارودۆخەیە کە کوردەکان لە تورکیا لەگەڵی بەرەو ڕوونە. ئەردۆغان هەموو هێزە پێشکەوتنخوازەکان سەرکوت دەکا لە ووڵات. شەر بە دژی کوردەکان درێژ بووەتەوە بۆ شەر لە سەر ماڵان، بۆ سەر مافی کرێکارانیش. ئێمە ناتوانین کەمپەین بکەین بۆ مافی مرۆڤی کوردەکان بە بێ کەمپەین کردن بۆ مافی یەکێتییە کرێکارییەکان لە تورکیا و بۆ ڕێکخراوی ئازادی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەمن شانازی ئەوەم هەبووە لەگەڵ ئەو هاوکارانە بدوێم کە چالاکن لە کەمپەینی ئازادی بۆ ئوێجاڵان دا، ئەمن چاوم کەوتووە بە چالاکانی یەکێتییە کرێکارییەکان لە تورکیا کە ئازایانە خەبات دەکەن بۆ کۆمەڵێکی عەلمانی لە تورکیا و مافی سیاسی و یەکسان و دێمۆکڕاسی. ئێمە دەبێ پشتیوانیان لێ بکەین لە خەباتەکەیان دا بە پێداگری لەگەڵ هەموو لقەکان لە هەرێمەکان دا بۆ ئەوەی لەگەڵ کەمپەینی ئازادیی بۆ ئوێجاڵان بکەون.
Jeffery Sheers
ئەمن ناوم جێفری شێرز ە. ئەمن پارێزەرێکی یەکێتیی کرێکاریم ئەمن هەروەها خەزێنەداری ئەنیستیتووی مافی دامەزران م. و ئەمن جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆلینەوەی کار و کۆمەڵایەتیم. جا بۆیە بەرژەوەندییەکی ڕاستەوخۆم هەیە لە خەباتی سەندیکا کرێکارییەکاندا بۆ دنیایەکی باشتر هەم لەم ووڵاتە و هەم لە ووڵاتانی دیکە دا. لە کووبا، لە ئەمریکای لاتین بە گشتی و لە هەر ووڵاتێکدا کە تێێدا یەکێتییە کرێکارییەکان خۆیان ڕێک خستووە بۆ ژیانێکی باشتر.
کەمپینی ئازادیی بۆ ئوێجاڵان لەو ووڵاتە لەلایەن بزووتنەوەی سەندیکای کرێکارییەوە دەستی پێ کرد. ئەوە باشترین شوێن بوو بۆ دەسپێکردنی ئەو کەمپەینە. سەندیکا کرێکارییەکان هزر و بیریان لە سەر عەداڵەت کۆ دەبێتەوە. عەداڵەت بۆ ئوێجاڵان. عەداڵەت بگاتە موزاکەرەیەک کە ئاشتی لەتەک خۆیدا بێنێ. ئاشتی لە هەرێم دا، ئوێجاڵان دەتوانێ ئەو ناوەرۆکە دیاری بکا کە قسە لەسەر کردنی ئاشتی دێنێ بۆ هەرێمەکە. و ئاشتی لەو هەرێمە دا گرینگە بۆ ئاشتی لە دونیا دا. و ئێستا لەمێژە کە دەبوو ئەو خەڵکەی کە لەو خەباتەوە گلاون، لە جبهەی پێشەوە ئەو جۆرە کەسانەن کە دەتوانن چارە بدۆزنەوە و ئەوانە کە لە پشت پەردە پەتەکان هەڵدەسووڕێنن لە ئاستی جیهانی دا تەنێ لە بەرژەوەندیی کەسیی خۆیاندا، لە پێناو دەسەڵات و هێز و سەروەت و سامانی خۆیاندا دەبێ نیشان بدرێن وەک ئەوەی کە هەن. دەبێ وەک شەرەخواز ببیندرێن کە ناخۆشی و خراپی ساز دەکەن ودواجار سەدەمە دەگەیێنن بە خەڵکی واقعی ئاسایی. ئەم کەمپەینە بەشێکی پچووکە لە پێواژۆیەکی گەورە و ئەمن هەموو جۆرە سەرکەوتنێکی بۆ بە ئاوات دەخوازم.
Simon Dubbins
بەڕێوەبەری ناونەتەوەیی و لێکۆڵینەوەی یوونایت
وەک بەشێک لەم بزووتنەوە و ئەم کەمپەینە لە سەرەتاوە، با پێت بڵێم ئەوەی دوێنێ ڕوویدا بە ڕاستی خۆش بوو. لە ڕاستیدا گشت ئەوانەی لە هۆڵەکە دا بوون بەشداریان کرد لەو کەمپەینە دا. شکاندنی بڤە و تابوویان هاسان نییە. قسە کردن سەبارەت بە ئوێجاڵان، قسە کردن سەبارەت بە کوردەکان. ئێمە دەزانین کە بارودۆخیان چۆنە، و بە خۆشییەوە دوێنێ ئێمە هەنگاوێکی گەورەمان هەڵگرت بەرەو پێشەوە. ئەو شێوە و ئەو ئاستەی کە کۆبوونەوەکە بەو مەسەلەوە خەریک بوو ڕادەی تێوەگلان، ڕادەی پشتیوانی لێ کردن بە ڕەهایی هەتا بڵیی خۆشە و بۆ یەکەم جار بزەی هێنا سەر لێوانی من لەوەتا ئەو بەزمەی لە مەڕ برێگزیت ساز بووە. و ئەوەی دوێنێ یەکانگیر کردنی ئەنێرژییەکە کە ئێستا ساز بووە.
Thereasa Regen
ئەمن ناوم تێریزا ڕێگن ە، ئەمن یەک لە کاربەدەستانی سەرتاسەری یەکێتیی پەروەدەم. یەکێتییەکەی من بەرعۆدەییەکی لە مێژینەی هەیە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی تورکیا و کۆمەڵگەی کورد ئێمە لەگەڵ ئەو کەمپەینە کەوتووین، بە گوێدانی ئەو قسانەی ئەمڕۆ کران گرینگە مرۆڤ تێ بگا کە چ بەسەری خەڵک دێ لە تورکیا. ئەمن دەزانم بە ڕێگای پێوەندیم لەگەڵ چالاکانی سەندیکای کرێکاری لەوێ کە ژمارەیەکی زۆر لە پەروەردەکاران لەوێ گیراون، لە زیندانان توند کراون دەزانم بە تایبەتی ئەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانیش کراوە. ئێستا لە تورکیا مەزنترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسان لە زیندانان دان و ئێمە وەکوو کۆمەڵگە ی ناونەتەوەیی دەبێ هاوپێوەندی خۆمان لەگەڵ ئەو خەڵکە نیشان بدەین و تەنێ بە ڕێگای لە قاودانە کە ئێمە دەتوانین لەوێ بارودۆخ بگۆڕین، بە ڕێگای پەروەردە کردنی خەڵک سەبارەت بەوەی کە لەوێ ڕادەبرێ و بە چوونی ئەوێ بە ناردنی دێلێگاسیۆنان بۆیە ئەمن باسی دێلێگاسیۆنی تی یوو سی م کرد چونکە بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی ئێستا زۆر گرینگتر دەبێ ئێمە نیشان بدەین دەمانەوێ بچینە ئەوێ لەگەڵ خەڵک قسە بکەین، هاوپێوەندی خۆمان نیشان بدەین و بگەڕێینەوە ئێرە لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانمان ڕاوێژ بکەین و کارێکی وا بکەین ئەوان گوشار بێنن بۆ سەر ڕێبەرایەتی لە تورکیا بۆ ئەوەی بارودۆخەکە بگۆڕێ.
Manuel Cortes
سکرتێری گشتی TSSA
هیچ جۆرە حورمەتێکیان بۆ هیچ جۆر قانوونێک نییە. کە ئێمە لەوێ بووین وەک دێلێگاسیۆنێک تەنیا شتێکی کە داوامان دەکرد ئەوە بوو کە دەوڵەتی تورک قانوونەکانی خۆی ڕەچاو بکا، ئێمە جگە لەوە داوای هیچی دیکەمان نەدەکرد. ئێمە گوتمان هەموو زیندانییەک مافی ئەوەی هەیە پارێزەرەکەی ببینێ. و ئێمە گوتمان ئەردۆغان و وەزارەتخانە دادەکەی دڵنیایی بدەن کە ئوێجاڵان دەستی بە پارێزەرەکانی ڕابگا. ئەوان ووڵامی ئەوەیان نەداوە و ئێمە لەوەشمان تێ پەڕاند، لە قانوونە بنەڕەتییەکەیاندا هاتووە کە بە قسە خەڵک لەگەلێک ڕووەوە دەپارێزدرێن بەڵام هیچکامەیەکیان، هیچ کامەیەکیان لە بەر چاو نەگیراوە و گوێیان نەدراوەتێ. ئێوە لەگەڵ ووڵاتێک ڕووبەڕوون کە حوکمی قانوون تێیدا بڕ ناکا. جا بۆیە زۆر ئاستەم دەبێ مرۆڤ بییەوێ بە پێی قانوون هەلسوکەوت بکا. هەتا بڵیی زەحمەتە لەچوارچێوەی قانوونی دا جووڵانەوە. کە هیچ قانوون نەبێ و ئەو قانوونانەش کە هەن بەڕێوە نەچن. و کێشە ئەوەیە و ئەوە گیروگرفتە بۆ هەموو کەس لە تورکیا، هەر کەس کە بیروڕایەکی پێشکەوتووانەی هەبێ. بەڵام هەڵبەت زۆرداری لە کوردەکان لە چوارچێوەی تورکیا دا بەر لە کودەتای ساڵی 2016 دەستی پێ کردووە لە ئاکامی ئەوە دا زۆر بە خراپی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە. لە تورکیا دێمۆکڕاسی هەڵناسووڕێ. هەڵبەت دیارە دەبێ چارەیەکی سیاسی بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە لە ناو تورکیا دا و لەمەڕ ئەو ڕەفتارەی لەگەڵ کەمایەتییەکەی دەیکا. تەنیا ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە سیاسییە، ڕێگای دانیشتن لە دەوری مێزە دۆزینەوەی پێک هاتنێک. دەزانن ئوێجاڵان بە دووی دۆزینەوەی تەوافوقێکی سیاسی دا دەگەڕێ کە جۆرێک لە حوکمی خۆییان بۆ دەستە بەر بکا لە چوارچێوەی بەشە کوردییەکانی تورکیا دا. ئەوە داوایەکی هێندە گەورە نییە بەڵام بە گردبڕی و بە ڕوونی ئەردۆغان نایەوێ بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بجووڵێ. ئەمن دەمەوێ قسەکانم بەو ووتەیەی تۆ [ ڕووی لە یەک ووتاربێژەکانە] کە ئوێجاڵان بووە بە ماندێلاێکی نوێ تەواو بکەم. و وەکوو ماندێلا ئەو لە دوڕگەیەک دا زیندانییە، وەکوو ماندێلا ئەو ئازاد دەکرێ لەبەر ئەوەی بەشێوەیەکی ناعادلانە خراوەتە زیندان و وەکوو ماندێلا ڕێبەرایەتی گەلەکەی دەکا[1].
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!