وتەبێژی پۆلیسی #سۆران# لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.
شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە: ڕۆژی 27/9/2019 کاتژمێر 05:00ی ئێوارە لەلایەن بنکەی پۆلیسی #خەلیفان#ەوە ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمی کچێک لە نەخۆشخانەی خەلیفان بەناوی''ئ.ج.ق'' تەمەن 16 ساڵ.
شەماڵ دێواری ئاماژەی بەوەشکردووە، کچەکە فیشەکی بەرکەوتووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سۆران کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی پۆلیسی سۆران ' دایکی کچەکە وتوویەتی خۆی فیشەکی لەخۆی داوە''.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,871