بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی #شێرپەنجە#ی #مەمک#، سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک ئاماری دوو ساڵ و نیو بڵاودەکاتەوە بەبەراورد لەگەڵ پارساڵ ڕێژەی تووشبوانی شێرپەنجەی مەمک کەمی کردووە.
ڕێژەی تووشبوان بە شێرپەنجەی مەمک
|
|
|
|
مانگی 10ی هەموو سالێک بە مانگی هۆشیاری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ناونراوە، لە هەرێمی کوردستان لە ناوشارەکاندا هەڵمەتی هۆشیاری دەستیپێکردووە و بڕیارە هەڵمەتەکە کامپەکانیش بگرێتەوە.
سۆزان هۆشیار، بەرێوەبەری سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی مەمک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشییەکانی مەمک هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و سەرەتای هەڵمەتەکە لەسەنتەری شارەکان دەبێت دواتر دەبرێتە نێو کەمپەکان و سەرجەم شارۆچکەکان.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لای ئەوان تۆمارکراوە، ڕێژەی تووشبوانی شێرپەنجەی مەمک کەمیکردووە، بەجۆرێک لەساڵی 2017دا ڕێژەی تووشبوان 30 کەس بووە و لە 2018دا ڕێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ 40، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو کۆتایی مانگی نۆ تەنها 16 حاڵەت تۆمارکراوە، بە وتەی سۆزان هۆشیار، هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەکە بۆ ئەوەیە کە هۆشیاری لای ژنان زیادیکردووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,905