ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری #مەریوان#، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێکی لاو بە ناوی سەیران ئاقایی تەمەن 33 ساڵ کچی حوسێن، کە پێشتر بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا بوو، گیانی لە دەست دا.
ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، پاش ماوەیەک گیانی لە دەست دا.
چالاکانی مافی ژنان سەبارەت بە خۆسووتاندنی ژنان دەڵێن: ئاماری خۆسووتاندنی ژنان ڕوون نیە و هۆکاری خۆسووتاندن بۆ کێشەکانی وەک زۆریی حەشیمەت و پێکهاتە ناشیاوەکان، هەژاری ئابووری، بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان، داب و نەریت و باوەڕە هەڵەکان لە کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە[1].
07-10-2019
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,944
Ваше мнение о предмете!