نووسینی: #کەریم کاکە#
چیرۆکی ئەسحابولکەهفی ئێزیدخانێ
چاپی یەکەم 2019
لە چیرۆکی یارانی ئەشکەوتدا، بەپێی گێڕانەوەی ئایینی کریستیان، ئەو کەسانەی لە چیرۆکەکەدان حەوت کەسن، بەڵام لە گێڕانەوەکەی ئایینی ئیسلامدا ژمارەی کەسەکان نەزانراوە، لەنێوان سێ و پێنج و حەوت کەس باس کراوە و لەوەشدا دڵنیایی نەدراوەتە هیچ ژمارەیەک، سەگێکیشیان لەگەڵدا بووە.
وەکو ئەوەی ڕۆماننووس بیەوێ ئەم چیرۆکە جیهانییە بۆ ئێزیدییەکانیش بنووسێتەوە و ئەوە دەربخات کە ناکرێ ئەوانیش لە چیرۆکێکی ئەفسانەیی جیهانیی لەم شێوەیە بێبەش بن. چونکە مێژوو بە هەر جۆرێک بۆ گەلانی دی سووڕابێت، خۆش و ناخۆش، بە هەمان شێوە بۆ ئەوانیش سووڕاوە. ئەوانیش بەشێکن لە ڕەوڕەوەی مێژووی گەلانی دونیا، ئەو نکوڵیکردنەی زۆر جار ڕووبەڕوویان بووەتەوە، هیچکات نەیتوانیوە بیانسڕێتەوە، کەواتە گەلانی جیهان چییان پێویست بێت، بۆ ئەوانیش پێویستە، تەنانەت ئەگەر ئەم پێویستییە چیرۆکێکی ئەفسانەییش بێت.
لە چیرۆکی شنگالدا، بەپێی گێڕانەوەی شنگال هایێ ل من، کەسەکان هەشتن و ئەوانیش وەکوو چیرۆکی ئایینەکانی دی سەگێکیان لەگەڵە. ئەوان لە ئەشکەوتێ دەمێننەوە و ئەمانیش هەروا.
ئەوان لەسەر بیروڕا وایان بەسەرهاتووە و ئەمانیش هەروا.[1] [2]
Читать книгу: شنگال، هایێ ل من
Кол-во скачиваний:
111 раз
Мы просим всех читателей, переводчиков и издателей сообщать нам, если они не согласны с загрузкой их книг с серверов Kurdipedia.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,746
Ваше мнение о предмете!