بە داخ و کەسەرەوە بۆ کۆچی دوایی ڕێزدار #شێرزاد خان شێرزادی# سەرۆکی ئێڵی کەڵهوڕ، بە بۆنەی کۆچی ئەو گەورەیە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان، ئێڵی کەڵهوڕ و گەلی کورد دەکەین، وەک کۆمیتەی باوەڕیی کۆدار، بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێزیان، هیوای سەبوری لە ڕێگەی ژیانێکی بەشەرەف و ئازاد بۆ گەلەکەمان لە کوردستان بە تایبەت لە هەرێمی #کرماشان# دەخوازین.
سەبر و پێداگری بەڕێز شێرزادی و ئێڵی کەڵهوڕ لە پێناو دامەزراندنی ژیانێک پڕاوپڕ لە کەرامەت و سەربەرزی و کۆمەڵگایەکی تەندروست، لەگەڵ کلتوری دەوڵەمەندی گەلەکەمان لە کرماشان و ناوچەکانی #خانەقین#، نمونەی بەرزی بەرخۆدان و سمبۆلێکی جوانی ژیانی دروست و جوان بوو، هیوامان ئەوەیە کە ئەم ڕەوتە لە ڕێگای پاراستنی فەرهەنگ و ژیانی کۆمەڵگایەکی تەندروست، دموکراتی و هۆشیار، بەردەوام بێت.
وەک کۆمیتەی باوەڕیی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، جارێکی دیکە لەگەڵ هیوای سەبوری بەبۆنەی کۆچی دوایی شێرزاد خانی شێرزادی، خۆمان لە ڕێگای ژیانێکی پڕاوپڕ لە کەرامەت و شەرافەتی گەلەکەمان بە هاوبەش و هاوڕێ دەزانین و لە ڕێگای مسۆگەرکردنی هیوا وڵاتپارێزانەکانی بەڕیزیان و ئێڵی کەڵهوڕ و گەلەکەمان، تا گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد بۆ هەموو باوەڕییەکان، ئێڵەکان و گەلانی دیموکراتی، ناوەستینەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,147