لوقمان ئەحمێ، دەوڵەتی تورک کە بە خەون و خەیاڵەکانی دەوڵەتی عەسمانییەوە دەژیت، لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی دژی مرۆڤایەتی وەکو پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە، ئەنجام دەدات و وتی: دەوڵەتی تورک لە ساڵی 2018 هێرشی عەفرینی کرد و منداڵ و ژن و بە سەدان کەسی دیکەی مەدەنی کوشت. بە هۆی هێرشەکانییەوە، 500 هەزار کەسی مەدەنی ناچار بوون ئاوارە ببن. دەوڵەتی تورک گروپە چەتەکان و خێزانەکانیان لە شوێنی خەڵکی ناوچەکە نیشتەجێ دەکات. لە ناوچەکە قڕکردنی ئابۆری و کۆمەڵایەتی بەردەوامە. تا ئێستاش بە زەخت و گوشار و بە زۆرەملێ هەوڵ دەدرێت خەڵک ئاوارە بکرێت. موڵک و ماڵ و باخی هاوڵاتییانیان دەست بەسەردا گرتووەو بە تاڵانی دەبەن.
'بە سەدان هەزار کەس زیانیان بەر کەوت'
ئەحمێ ڕایگەیاند دەڵەتی تورک لە 09-10-2019وە جارێکی دیکە لە دژی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە هێرشێکی دیکە کرد و وتی: بە هۆی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی #سەرێکانی# و#گرێ سپی# بە دەیان کەسی مەدەنی کوژران و زیاتر لە 300 هەزار کەسیش ناچار بوون خاکەکەیان بجێ بهێڵن. لە ناو ژمارەی ئاوارەکاندا 80 هەزار منداڵیش هەن. لە هەمان کاتد بە سەدان هەزار منداڵ بێبەش بوون لە خوێندن و پەروەردە. ئاوارەکان لە خوێندنگای شارۆچکەکان جێگیر کراون. بەم هۆیەوە پڕۆسەی خوێندن لە 148 خوێندنگە وەستاوە. بەهۆی ئەوەی ئێستا لە وەرزی زستانداین، بارودۆخی ئاوارەکان نالەبارە. ئاوارەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئەحمێ تیشکی خستە سەر ئەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک دیمەنی ئەو ماڵانەی تاڵانیان کردوون، دەنێرن بۆ خاوەنەکانیان و وتی:ئەو کەسانەی بۆ خاوەنداریی لە ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە ناوچەکە، لە لایەن چەتەکانەوە دەکوژرێن و دیمەنی کوشتنەکانیش بۆ کەسوکاریان دەنێڕن. دەوڵەتی تورک بەم دڕندایەتییە دەیەوێت ئەو گەل و پێکهاتانەی کاتی خۆی لە ژێر زوڵمی عوسمانییەکان ڕزگاریان بووە، لەناو بەرێت.
پێویستە مەدەنییەکان بەگڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان'
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی دیمۆکراتیک هەروەها باسی لەوەش کرد کە پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەوێتە چوارچێوەی تاوانی شەڕەوە و وتی: ئەوانەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەی دەوڵەتی تورک بێدەنگن، هاوکاری ئەم تاوانانەن. ئێمە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داواکا دەکەین بارودۆخ ئاسایی بکرێتەوەو ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان. دەوڵەتی تورک دەیەوێت دیمۆگرافی بگۆڕێت و پاکتاوی نەژادی ئەنجام بدات. ئەمەش بە پێی یاسا نێودەولەتییەکان قبوڵکراو نیە. بەڵگەی تەواو لەبەر دەستدا هەیە بۆ ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک. ئەم بەڵگانەش پێشکێش بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکرێن.[1]