$باکووری کوردستان$
- ڕازیە تورگوت، ڕێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چیا محەمەدی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی #سنە#، لەلایەن لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر تەیاریەوە، بە 6 ساڵ زیندان مەحکووم کرا. ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، پێشتر لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە لە سنوری #خانەقین# ئاشکرای دەکات: لە دوای ڕزگارکردنی ناوچەکە لە شەڕی #داعش# تاوەکو ئێستا کوردەکانی سنورەکە نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و ڕێژەی کورد بۆ 5 لە سەد کەمبووەتەوە.[1]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی #شێرپەنجە#وە، لە سلێمانی ماراسۆنی پاڵپشتی توشبووانی شێرپەنجە سازدەکرێت و درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا نمایش دەکرێت.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376644/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 04-02-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376644/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا لە شاری سلێمانی ماراسۆنێک بۆ پشتیوانیکردن لە نەخۆشانی شێرپەنجە ڕێکخرا.[2]
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە، #سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی بەهۆی کارکردنەوە بەرز ونزمیی زۆر تێدەکەوێت و گوتیشی ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە ئێمە یەک حیزب نین، بەڵام گرنگە پارتی و یەکێتیش ئاگایان لەوە بێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاڕاستەیان نەکەن، چونکە مەرج نییە ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وروژێنرا بەو جۆرەبێت، دەبێت بڕیارەکان لەسەر بنەمای بەدواداچوون و مەنتیق بدرێن.[2]
- وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامان بۆ بڕینەوەی مووچە دەسپێبکاتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 30 هەزار کەس دەبێت.[1]
- #یوسرا ڕەجەب#، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای دەکات، کە نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات لەبارەی هێرشەکەی سەر #مەخموور#ەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت کامپی مەخمور بەشێکە لە عێراق و نابێت چیتر بێدەنگبن.[4]
- قائیمقامی #چەمچەماڵ# لەبارەی تەقەکردن لەتانکەری غاز ڕوونکردنەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.[3]
- لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند هاوڵاتییەکی کوردی هەرێم کە لە وڵاتی چین دەژین، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی #سلێمانی# نێودەوڵەتییەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێم، بەڵام ڕاگیراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە تا دڵنیا ببنەوە لەوە هەڵگری هیچ جۆرە ڤایرۆسێک نین.[1]
- هاوڵاتیانی #عەربەت# دژی کەمیی کارەبا و نەوت ڕژانە سەر شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانی سلێمانی، #هەڵەبجە# و #گەرمیان#-یان داخست.[4]
- #وەزارەتی کارەبا#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا 800 مێگاوات کەمیکردووە.[2]
- بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری #هەولێر# گردبوونەوەیەک دژ بە کەمیی و گرانبوونی نرخی غاز و دابەشنەکردنی نەوت ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و ڕێگا بە ئەنجامدانی نەدرا.[4]
- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا باسی پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵان لەلایەن هەموو هێزەکان لە عێراق لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە دەکات کە 34 منداڵیان کوشتووە. بریکاری #وەزارەتی پێشمەرگە#ش ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ڕاپۆرتەکە بێبنەمایە.[2]
- فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ڕەوانەکردنی هیچ هێزێک بۆ سنووری سلێمانی قوبڵکراو نییە و ئەو هێزەشی وەزیری ناوخۆی لەزاری #مەسرور بارزانی#یەوە باسی ڕەوانەکردنی دەکات خۆی لەسلێمانی جێگیرە و سەر بەیەکێتییە، دەشڵێت، قەیرانی غاز بەهۆی کۆمپانیایەکی بێتواناوە سەریهەڵداوە و ئەرکی حکومەتە سوتەمەنی بۆ هاووڵاتیان دابین بکات نەک حزب.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە شاری سلێمانی کەمئەندامان بۆ داواکردنی سوتەمەنی گردبووەنەوە.[4]
- ئەمڕۆ، هەریەک لەحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمووریان کرد، بۆئەوەی لە نزیکەوە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە ببینن، کە چەتەکانی داعش کردیانە سەر کامپەکە و هاوخەمیان دەربڕی بۆ دانیشتوانی کامپەکە. لە ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور و سەرۆکی ئەنجومەنی عەشتار و ئەندامانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە پێشوازی لە شاندی حزبەکان کرا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی هاوڵاتی عەلی مەنلای 65 ساڵان کە دوێنی لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا لە گوندی ئاقیبەی سەر بە ناوچەی شێراوای #عەفرین# شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376644/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی عەلی مەنلا کە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی عەلی مەنلا کە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- سوپای دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوەندێکی سەربازی ڕوسیایان لە گوندی کشتهاری سەر بە ناوچەی شەڕا تۆپباران کرد.[6]
- #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی باب و #منبج#، بە خۆڕاگرییەکی پۆلایینەوە، هێرشێکی گروپی چەتەکانی 'کالکان فورات'یان بۆ سەر گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی منبج تێکشکاند.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین تا ئێستا 20 بازرگانی کورد لەو وڵاتەن و تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کوردستان.[1]
- سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هاوتا ڕووسییەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشەی کرایە سەریان لە سووریا، بە تووندترین شێوە بەرگری لە خۆیان دەکەن.[2]