یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە 30ی کانونی دووەمدا چالاکیان ئەنجامدا.
'کارگە و ئۆتۆمبێل سوتێنران'
یەکینەکان ڕایانگەیاند، ئەندامەکانیان لە 30ی کانونی دووەمدا لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ لەدژی باڵەخانەیەکی 4 قاتی کارگەیەکی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامداوە. کارگەی کۆڵانی 230ی گەڕەکی ئاکشەمسەدین سوتێنراوە و بە تەواوەتی لەناوچووە.
هەروەها لە 30ی کانونی دووەمدا لە ئۆرتاکۆی سیتی لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ ئەندامەکانی یەکینەکە لەدژی کارگەیەکی ئامێری بیناسازی و دروستکردنی کێبڵ چالاکیان ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێڵەکانی دەوروبەری کارگەکەیان سوتاندووە.
یەکێنەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ڕایگەیاند، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.[1]
#01-02-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,445
Ваше мнение о предмете!