هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەکەدا پێنج چەتە کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی چەتەکان تەقێنرایەوە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە بارەی چالاکیی هێزەکانیانەوە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، 14ی ئەم مانگە لە گوندی جەلەم لە ناوچەی جندرێس'ی سەر بە عەفرین لە دژی سەر چەتەیەک چالاکییەکیان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا سەر چەتەیەک کوژراوە و دوو ئۆتۆمبێلی ئەو سەر چەتە و گروپەکەی تەقێنراونەتەوە.
هەروەها هاتووە: هێزەکانمان لە 19ی ئەم مانگە، لە ڕێگای نێوان ناوچەی بلبلی و گوندی شەنگال لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامیدا چوار 4 چەتە کوژران.[1]
#21-02-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,341
Ваше мнение о предмете!