بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە و وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتووەتە ئاراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی خەڵک، پێمان باشە کە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەکانی وەفات و لەدایکبوونی جەنابی بارزانی نەمر ئەنجام نەدرێت.
وێڕای سوپاسگوزاریمان بۆ هەست و سۆزی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بەڵام تەندروستیی هاووڵاتیان لە هەموو شتێک گرنگترە.
بارەگای بارزانی
#26-02-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,172