سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید19) وپاراستنی ژیان وسەلامەتی هاوڵاتیانەو لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر وکارمەندانی هەردوولا وپەمپ کردنی ئەو بەرهەمە نەوتیانە ڕاستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو.
ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
#وەزارەتی دارایی# و ئابووری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#03-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,194