$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پەیوەندییە گشتییەکان و زانیاری گەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، باسیان لە دەسبەسەرکردنی 16 هاووڵاتیی کورد لە کوردستان کرد. وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە، ئەو 16 هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەکانی #ورمێ# و #سنە# دەسبەسەر کراون. وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[4]
- زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە #کۆرۆنا# بڵاودەکەنەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، نۆ هەزار و 36 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 569 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- پەڕڵەمانی کوردستان بۆ پارێزبەندی لەسەر #سۆران# عومەر کۆبووەوە، فڕاکسیۆنەکانی یەکێتی، #کۆمەڵی ئیسلامی#، #یەکگرتووی ئیسلامی#، #نەوەی نوێ#، #بزووتنەوەی گۆڕان# و شیوعی بەشدارییان نەکرد. سەرۆکی پەڕڵەمانیش ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو. سەرئەنجام فڕاکسیۆنی پارتی و کەمینەکان پارێزبەندییان لەسەر #سۆران عومەر# هەڵگرت.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382124/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەمڕۆی پەڕڵەمان: دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە چوار پەرلەمانتار=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەمڕۆی پەڕڵەمان: دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە چوار پەرلەمانتار=KTML_ImageCaption_End=
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی کەمبونەوەی حاڵەتەکانی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتوچۆ ئاسانکاریان تێدا کراوە.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا هیچ توشبویەکی نوێی کۆرۆنا تۆمارنەکراوەو 11 توشبوش لە #هەولێر# چاکبونەتەوەو ئێستا تەنیا 25 توشبو لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماون.[3]
- ئەمرۆ لە شاری #کەرکووک# 5 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە هەمان ڕۆژدا 3 توشبوو چاکبوونەتەوە.[6]
- لە شاری کەرکووک ژنێکی تەمەن 40 ساڵ لە ماڵی باوکیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.[7]
- مامۆستایانی ناڕازای و بەشێک لەچین و توێژە جیاوازەکانی #سلێمانی# لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزایەتیان دەستپێکرد.[3]
- بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ناڕەزایەتییەکانی #گەرمیان#، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە حکومەت موچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکات و مافە زەوتکراوەکانی موچە خۆران بگێڕێتەوە.[7]
- بازرگانان و خاوەن پیشانگاکانی فرۆشتنی پایسکل دەڵێن، ڤایرۆسی کۆرۆنا تێڕوانینی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بۆ لێخوڕینی پایسکل گۆڕی. لە ماوەی 40 ڕۆژی قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و دوای هەڵگرتنی قەدەخەکەش خواست لەسەر بەکارهێنانی پایسکل بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک بازاڕی هەندێک جۆری پاسکیل بە ڕێژەی 200% زیادبووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دانیشتووانی هەرێمی #عەفرین# تەرمی هەردوو شەهیدی هێزەکانی ناوخۆی کانتۆی شەهبا عەلی محمد ئیبیش و گەنجۆ محمد شەبابۆیان بە خاک سپارد.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- پێشمەرگەی دێرین و چالاک و ڕۆژنامەنووس، #مستەفا حەسەنە گەورە# لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد.[5]
- محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.[2]
- بە پێی لێدوانی بەرپرسە تورکەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە 57 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هەزار و 641 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە تورکیا بە گشتی 133 هەزار و 721 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاوکات 3 هەزار و 641 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Хронология событий