وەرگێران و ئامادەکردنی: #جوان عومەر ئەحمەد#
رێکەوتی 11ی نۆڤەمبەری ساڵی 1921
نامەیەک لە گیرترود بیلەوە (Gertrude Bell) بۆ باوکی.. بەرێز هو بێل (Hugh Bell)
باوکە شەوان زۆر زۆر ساردە. #پێنجوێن# کوێستانە و زیاتر لە 5000 پێ بەرزە ئەم بەیانیە هەموو شتێک لە بەستوویدا ئەبریسکایەوە. بەرێوەبەر پێشوازی لێکردین بۆ نانی بەیانی کە بریتی بوو لە هێلکەی کوڵاو ماستێکی ترش کە زیاتر لە سرێشک ئەچوو =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382982/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پۆرتریتی هوبێلی باوک و گێرتروود مارگرێت لوسیان بێڵ لەتەمەنی 8 ساڵیدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پۆرتریتی هوبێلی باوک و گێرتروود مارگرێت لوسیان بێڵ لەتەمەنی 8 ساڵیدا=KTML_ImageCaption_End=لەگەڵ نانێکی تەنکی کوردی و چادا، باوکە بڕوا ناکەم لەوە باشتر خۆزگە بەهیچی تر بخوازیت. بەرێوەبەر نیوو کاتژمێری یەکەم لەگەل من ڕێگەی کرد، نزیک کاتژمێر 08:30 چرکەی بەیانی بوو کە دەستمان بەرۆشتن کرد لە ژێر دارەکاندا و لە لێوار جۆگەکە هەمووی شەختە و سەهۆڵ بوو بەلام هەر کە یاڵەکەمان بڕی خۆرهەتاویکی بەتین دەستی پێکرد، لە لە ڕێگا ڕاوێکی سەرنەکەوتووی کەڵە کێویمان کرد و هەر یەکە لای خۆیەوە کەوتە مەتەرێزە لە کەڵە کێوییەکان کە باروودۆخەکە بۆ ئەوان لەبارتر بوو.. ئەوەش بەسەرهاتەکەبوو، ، چیاکەی پشتی پێنجوێنمان بڕی بەناو دارستانێک پڕ لە دار (بەڕوو) کە ئەوە جوانترین داربەروو بووە لە ژیانمدا بینیبێتم باوکە دارەکان 60 پێ بەرزن و بگرە زیاتریش هەموویان بەرووی زۆر گەورەیان گرتووە سێ جار گەورەتر لەو بەڕووانەی ئێمە هەمانە لە بەریتانیا لەوانە چەند دانەیەکت بۆ دەنێرم.
دارەکانی ئێرە هەمووی بەردار و پڕ میوەن گوێژەکانی ئێرە زۆر گەورەن زۆرخۆش و بەتامن، ئەمەش پرسیارە لەلام ئەبیت گوڵەکانیش ئەوەندە گەورە بێت؟ پەلی دارەکان چڕوپڕن، ئەوانەی ئێرە لەوانەی لای خۆمان زۆر جیاوازترن گەلاکانیان گەورە و پانن لەژێریدا گوێژی زەردی گرتووە.
کاتێک کە لوتکەی چیاکەوە دەهاتینە خواری پانتایێکی فراوان بە میرگ و دەشتایی دەبینرا کە دێمەنێکی زۆر سەرنجراکیش بوو بۆ ئێمە. گردەکان داپۆشرابوون بە داری بەروو ترۆپکی چیاکان کەچەڵ و ڕووتەن بوون ئیمە بەرەوە #هەڵەبجە# دەچووینە خوارێ بەنیازی ئەوەی بچینە ئاورامان (هەورمان). هەڵەبجە لەسەر زەوێکی ڕێک و تەخت بنیاتنرابوو هەورمانیش لە بەرزاییەکەنی پشتیەوە، هەورامان بەشێکی فارسیە من لەنیوان داربەرۆکاندا کەمێک ڕاوەستام چونکە ئەموویست توتڕکی ڕەش بخۆم لێرە لە نزیکی هەموو جۆگەیەک ئەستێلێک توتڕکی ڕەش دەروێت، لە دارستان و درابەرۆکان ووردە وردە دوور دەکەوتینەوە بەدۆڵیکی ڕووتدا ڕێگەمان کرد ئیتر داربەروو نەما کەمیک بەسام و منیش دەترسام لەڕاستیدا 5 ڕۆژی زۆر خۆشم بەسەربرد باوکە. کاتێک لە یەکیک لەو دەربەندە ڕووت بێ دارانە دەرباز بووین گیشتینە گوندێکی بچکۆلانەی کوردی ئەم گوندە ناوی (توو ئاغاج)ە واتە دارتوو و ئەم ناوەشیان هەر بۆ گاڵتە بە سەردا بڕیوه، باوکە بڕوا بکە خۆزگەت ئەخواست بیبینیت. لە گوندەکە تەنیا سێ داری تێدابوو هاوشیوەی داری بەڕوو بەرز و سیس و ژاکاو بوون لەوە دەچوو ووشک بووبن. لە گوندەکە چووینە ماڵی بەگزادەیەک ماڵی عەبدوڵڵا بەگ (1)کە لە زستاندا لێرە دەژیاو لە هاوینیشدا دەچووە کوێستانی چیاکان، عەبدوڵڵا بەگ کەسێکی میوان دۆست و بەڕێز بوو زۆر بەگەرمی پێشوازی لە ئێمە کرد پاشان بانگی منی کرد بۆ ئەوەی یەک لەو دوو ژوورەی هەیەتی هەڵبژێرم تێدا بحەوێمەوە.
عەبدوڵڵا بەگ فەرمانی دا یەکێک لەو دوو هۆدەیەم بۆ پاک بکەنەوە و بیخەنە خزمەتمەوە، بەس من ئەزمونێکی تاڵم هەبوو لەگەل کێچ، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زۆر بێتاقەت بوم و لە ترسی کێچ ئارامم لێبڕابوو. لێرەدا ئه و پێشنیازی کرد کە خێوەتێکم لە دەرەوەی ئاوایی بۆ هەڵبدات لە هەر شوێنێکدا کە خۆم پێمخۆش بێت.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382982/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گوندی تووت ئاغاج جێگەی پشوودانی گیرترود بیل=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گوندی تووت ئاغاج جێگەی پشوودانی گیرترود بیل=KTML_ImageCaption_End=
بەڕاستی منیش زۆر بەوە دڵخۆش بووم و خێوەتمان لە سەر زەوییەکی پاک هەڵدا لە شوێن خەرمانێکدا، کە چەند سەد پێیەک لە گوندەکەوە دووربووین. باوکە خیوەت و ڕەشماڵی کوردی زۆر زەڵاڵە (شەفاف) وتایبەتمەندی ناپارێزیت ئەوان ئەم خێوەتە لە مووی بزنەکانیان دروست دەکەن، چواردەوری ڕشماڵەکە یان خێوەتەکە تا نیوەی بە چیخ کە لەقامیش دروستکراوە دەگرن هەر لەبەر ئەوەیە زۆر زەڵاڵە و بەروونی ئەم دویوو ئەو دیووی دەبینیریت، بەشێکمان جیا کردەوە بۆ (زەیا و ساڵح بەگ) پەشتەماڵەکەی خۆمم بەنێوانیدا هەڵواسی وەک پەردەیەک بەم شێوەیە شوێنکی ترمان دابین کرد. دنیا زۆر گەرم بوو چونکە ئێمە دوو بۆ سێ هەزار پێ دابەزیبووینە دەشتی هەڵەبجەوە هەڵەبچەش تەختەو #گەرمیان#ە بەم جۆرە خەوتن لە دەروە زۆر خۆشە، دانیشتین لەدەروەی خێوەتەکە و نامە نووسینی بۆ تۆ باوکە تام و چێژیکی خۆشی هەیە. خەڵکی ئەم گوندە زۆر بەڕێزەوە پشیوازیان لێ کردین و ڕەفتاری زۆر جوانیان نواند دوایی بەخێرهاتن چێیانهێشتم تا بحەوێمەوە، بەپێجەوانەوە بزن و بەرخەکانیان خۆیان لە خێوەتەکەم هەڵدەسوو بۆنیان بەکەلوپەلەکانمەوە دەکرد. دەمەو ئیوارە مانگاکان بەرەوە ئاواێیەکە دەگرانەوە سێبەرێکی شین قەدپاڵی چیاکانی داپۆشیبوو لوتکە بەرزەکان وەک زێر دەدروشانەوە، ئۆی چەند دەلالە من بووم بە شاژنە ڤیکتۆریا!(Queen Victoria)تۆ ئەو برگەیەی ستراچیت (Strachey) بیر ماوە کە دەڵیت: ئەڵبێرتی شیرینم جوانی دیمەنی چیاکان لە گۆڕانی بەردەوامیاندایە.. کاتژمێر 6ی ئێوارە گەراێنەوە ئیستا کاتژمێر شەشی ئیوارەیە و لە سەربانی ماڵی عەبدوڵڵا بەگ نانی ئیوارە دەخۆین. من تەواوی ڕۆژەکە تەنیا چوار هێلکەو نانیکی بچووکم خواردبووە تا ئیوارە هیچی ترم نەخواردبوو ئیستاش نانی ئیوارە لەبەر تریفەی ئەم مانگە شەوەدا دەخۆم کە بریتیە لە گۆشتی کوڵاو سوورەوکراو لەگەڵ برنجدا زۆر بەتام بوو کوردەکان زۆر خۆش خواردن ئامادە ئەکەن چێشتیان زۆر خۆشە. تەنانەت لەم جێگە نارێک و هەژارەیاندا خواردنی خۆش و بەتام دروست ئەکەن
باوکە لێرە لەلای کوردەکان نابێ پارە بدەیت کاتیک نان دەخۆین لایان چونکە پێیان شەرمە و بە سووکایەتیی دادەنێن. من هەست بە ناخۆشی دەکەم کەوا خۆم و جەندرمە و هێسترەکانم بوون بە بارێکی قورس بە سەر شوێنێکی وەک تووتاغاجەوە.
1: عەبدوڵڵا بەگ کوری حەمە ساڵح بەگی عەبدولرەحمان بەگی کەیخەسرەو بەگی جافە