پەیامێک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی-یەوە
بەداخەوە دوێنێ شەو، تیرۆرستان و تاریکپەرستان هێرشیان کردە سەر هەردوو گوندی داراو مێخاس لە سنووری #خانەقین# و لە کردەوەیەکی تیرۆرستی دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی 7 هاووڵاتی کاکەییان شەهید و 5 یشیان بریندار کرد، پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خوشک و برا کاکەییەکانمان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانە دڕندانەی تیرۆرستان و. نیگەرانی قووڵمان لەدۆخی ناوچە کوردستانییەکان، داواکارین هەرچی زووە دۆخی ئەمنی ئەم ناوچانە باش بکرێ و بەوپەڕی نیگە#ڕانیە#وە ڕایدەگەیەنین کەناکرێ چیتر خوشک و براکانمان بکرێنە قوربانی نەبوونی پلانی تۆکمەی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، ئەم ڕووداوه و ڕووداوەکانی ڕابردووی ئەم ناوچە کوردستانیانە زەرورەتی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەمان بۆ دەردەخات، بۆیە پێویستە هەرچی زووە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقی هەماهەنگی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئه و ناوچانه و پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان لە هێرشە دڕندانەکانی تیرۆرستان و دوورخستنەوەی مەترسی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.
#کۆسرەت ڕەسول عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#14-06-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,618
Ваше мнение о предмете!