پێویستە دەسبەجێ هاورێیانمان و سەرجەم چالاکەوانی سیاسی ئازاد بکرێن
ئەمرۆ 15/6/2020 ژمارەیەک لە چالاکەوانی سیاسی دژ بە دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان و ڕەتکردنەوەیان لەبەردەم بالاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە #هەولێر# گرد بوونەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، ئەو چالاکەوانانەیان دەسگیر کردووە، لە کاتێکدا پێویست بوو حکومەتی هەرێم فراوانترین چالاکی بۆ ئیدانە کردنی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدایە، کەچی بە پێچەوانەوە ئەو چالاکەوانانەی دەیانەوێت دەنگی ناڕەزایی خەڵکی بێدیفاعی کوردستان بگەیەننە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر دەکات.
حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای ئیدانەی ڕەفتار فاشیانەی تورکیا، لە هەمان کاتدا هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیش سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتی عێراق بە لاواز دادەنێت.
حزبی شیوعی کوردستان گرتنی هەندێک لە هاورێیانمان و سەرجەم ئەو چالاکەوانانەی لە بەردەم نەتەوە یەکگرتوەەکان هەڵوێستیان دەربریوە، مەحکوم دەکات، و داوا دەکات دەسبەجێ ئەو چالاکەوانانە ئازادبکرێن و گرتنی ئەو چالاکەوانانە و مامەڵەی دەسەڵات لەگەڵیان جارێکی دیکە مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان دەخاتە بەر مەترسییەوە.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
#15-06-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,651
Ваше мнение о предмете!