$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە ڕحا ڕایگەیاند، بۆ ماوەی مانگێک هەموو جۆرە ڕێپێوان، چالاکی، کۆبوونەوە، چالاکیی دانیشتن، لێدوان و دانانی ستاند قەدەغە دەبێت.[1]
- لە پارێزگای گمگم، هاونیشتمانییەک بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کوڕەکەی و بووکەکەی کوشت، دواتر هاونیشتمانییەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی تەمەن 17 ساڵە بە ناوی پارسا ڕۆستەمی خەڵکی #پاوە#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە حەوتووی ڕابردوو دەستی لە ئەندامیەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران هەڵگرتبوو و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەریان کرد.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385267/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە کانی لۆسە-ی بادیناوێی پیرانشار بەڕێوە چوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە کانی لۆسە-ی بادیناوێی پیرانشار بەڕێوە چوو=KTML_ImageCaption_End=
- بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی #پیرانشار#، چالاکییەکی ژینگەپارێزیی بەرین لە دۆڵەنێ و سەیرانگەی تاڤگەی کانی لۆسە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان، هاوڕێیان: موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی و یادێک لە شەهیدان شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی''، هەروەها پشتیوانی لە #زارا محەمەدی# مامۆستای زمانی کوردی و تانە لە حوکمی سەپێندراو بەسەر ئەو مامۆستایەدا، بەڕێوە چوو. لەو چالاکییەدا وەکوو چالاکییەکانی پێشوو، باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگە و چۆنیەتیی پاراستنی بۆ ئامادەبووان کرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگەی پیرۆزی پاراستنی ژینگە و نیشتمان وەکوو دووانەی لێک دانەبڕاو کرایەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار سنوری شارۆچکەی #ماوەت#یان بۆردومان کردو قائیمقامی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت: ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە هیچ چەکدارێکی تێدا نیەو بەپێی زانیارییەکانیان بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام زیانی مادی زۆری بە ڕەزو باخی گوندنشینان گەیاندوەو ترس و دڵەڕاوێکی لەسنورەکەدا دروستکردوە.[3] وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێت، حەوت چەکداری #پەکەکە# لەنزیک ماوەت کراونەتە ئامانج.[2]
- لە#سلێمانی# ڕێژەی تووشبوون و داخڵ بوون و گیان لەدەستدان زۆر کەمبۆتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەکۆرۆناش دەڵێت: دوێنێ تەنها 48 نەخۆش ماوەتەوە لە نەخۆشخانەو 21 نەخۆشیش چاکبونەتەوە، لەکاتێکدا مانگێک پێش ئێستا وەزعی نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپ بوو.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرۆکی تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، دووەم تووشبووی کۆرۆنا لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای حەلەب، گیانی لەدەستداوە.[2]
- شەوی ڕابردوو، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو بە نارنجۆک هێرشیانکردە سەر زاماوەندێک لە #سەرێکانی#، لە باکووری ڕۆژئاوای #حەسەکە#، ە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە دەیان کەس بریندار بوون.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی #داعش#، گەیشتە شاری #قامیشلۆ# لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە دەیان بارهەڵگر، زرێپۆش، ئۆتۆمبێل و کەرستەی لۆجستیی لە خۆگرتبوو. کاروانەکە لە ڕێگای خاڵی سنووری وەلید دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان بووە. دواتر بەرەو بنکەکانی ئەمەریکا لە حەسەکە و دێرەزوور ڕۆیشتووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەڵمانیا هێزی چاودێری بۆ ڕێگەگرتنی چەکی تورکیا بۆ لیبیا دەنێرێت و تورکیاش توڕەو نیگەرانە.[3]