ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەرانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
حەفتانین
چالاکی هێزەکانمان لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکان لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن. زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتایندا بەم شێویەیە؛
27ی تەمموز کاتژمێر 17:30 خولەک هێزەکانمان لە گردی کاتوسولی سەر بە بە دەڤەری بەکتوریا، هێزی داگیرکەرانیان کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە توندترین شێوە هێرش کرایە سەر سەنگەر و پەناگەی داگیرکەران، ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان نەزانرا.
28ی تەمموز هێزەکانمان لە یەژا-ستار کاتژمێر 15:30 و 17:20 خولەک لە گردی دووپشک لە دژی هێزی داگیرکەران دوو چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان نەزانرا.
هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لە یەژا-ستار دیسان کاتژمێر 16:20 و 16:45 لە گردی شەهید شیلان لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک 2 چالاکی تریان ئەنجامدا و 2 سەرباز سزا دران.
دیسان هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لە کاتژمێر 15:00 لە گردی شەهید بەرخۆدانی سەر بە خانتور لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا سەربازێک سزا درا.
خواکورک
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، هێزەکانمان لە 29ی تەمموز (ئەمڕۆ) کاتژمێر 00:30 خولەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە گردی لێلکانی سەر بە هەرێمی خواکورک جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە گورزی کوشتندە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا، 2 پەناگە لەناو بران و بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکانیش، 5 سەرباز سزا دران.
تۆڵەی ئەو کەسە مەدەنیانە دەکەینەوە کە دەوڵەتی تورک ڕەشەکوژیان کردوون
26ی تەمموز کاتژمێر 16:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە بامەرنێی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# سەر بە پارێزگای #دهۆک# دوو ئۆتۆمبیلی مەدەنیان بوردومان کرد. لەو هێرشە ئاسمانیەدا دوو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی دلۆڤان شاهین و عەبدولا ئەحمەد شەهید بوون. دلۆڤان شاهینی وڵاتپارێز و عەبدولا ئەحمەدی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە زانابوون لە لایەن دوژمنەوە کرانە ئامانج. دەوڵەتی داگیرکەری تورک خەڵکی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان بە زانابوون وەکو ئەندامانی #پەکەکە# پیشان دەدات و لە ناوچە مەدەنیەکان دەیانکاتە ئامانج. هێزی داگیرکەران چەندین جار هاوڵاتیان مەدەنی کردووەتە ئامانج و بە دەیان جاریش کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە. لە میدیای شەڕی تایبەتیشدا هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە. سوپای دەوڵەتی داگیرکەر کە بەم ڕێگایە دەیەوێت کۆمەڵکوژیەکانی پەردەپۆش بکات، هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە کە ئەو مەدەنیانەی کردووەتە ئامانج، وەکو ئەندامی پەکەکە پیشان بدات.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەت خانەوادەی ئەو دوو هاوڵاتیانەمان دەکەین کە شەهید کران و سوێندیش دەخۆین کە تۆڵەی هاوڵاتیە مەدەنیەکانمان دەکەینەوە کە شەهید کراون.[1]