بێ بوار، لە ئاوی داوە.
بوار: لێرەدا واتە ئه و شوێنەی ڕووبار کە، تەنکە و بڕە و پێ یە و قولایی کەمە، واتە بواری پەڕینەوە لە ڕووبارەکەدا هەیە و مرۆڤ دەتوانێت بەبێ چوپ و بەلەم و مەلەوانزانی بە پێیان لەئاوەکە بدات و بپەڕێتەوه، بێ بوار: واتە بەهیچ شێوەیەک مرۆڤ بە پێیان ناتوانێت ڕووبارەکە ببڕێت چونکە قوڵ و خوڕە و مرۆڤ نقوم دەکات و دەیبات و دەیخنکێنێت.
ئه و ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە هیچ شارەزا نەبێت لەکارێک و ئەنجامی دابێت و زیانی گەورەی بەرکەوتبێت تا دەگاتە زیانی گیانی، هەندێجار لەئەنجامدانی کاری بازرگانی و سیاسی و کۆمەلایەتیش بەکاردەهێنرێت کە کەسێک بە نەفامی و نەزانی لەکارەکە خۆی تێ هەڵقورتێنێ و سەرکەوتووش نەبێت، به و جۆرە مرۆڤانە بەتەوسێکەوە دەوترێت(بێ بوار، لەئاوی داوە).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 119