کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زمانی مناڵانیش لەیاریەکاندا دەیڵێنەوە (حۆحانێ بلی بلی، پێکەوە بچینە قەبری، قەبری تەنگ وتارە، پڕ لەمشک و مارە، مشک ومار عەزیایە، خۆی لەڕمپێ دایە)، ئه و ترس و تۆقینە لە قەبر کراوە بەئیدیۆم زۆرجاران کەسێک نیگەرانی هەڵسوکەوتی کەسێکە کە لەخوای یاخییە یان کارێکی ناڕێکی ئەنجام داوە و دەست دەکاتە ناوهێنانی و قسەی لەسەر دەکات، بۆ ڕەواندنەوەی ئه و نیگەرانییە بەئامۆژگاری و ڕێنماییەوە پێی دەوترێت کوڕە برام واز له و قسانە بینە(کەس ناچتە قەبری کەس) واتە هەرکەسه و کاروکردەوەی خۆی تەواوە و کاری کەس لەسەر کەس ئەژمارناکرێت و هەر یەکەمان دەچینە قەبری خۆمان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 745
Ваше мнение о предмете!