خوێنی بۆ گەڕی دەشێت
خوێنی مرۆڤ لە زۆر ئیدیۆمدا شوێنی گرتووە وەک (بەرخوێن، خوێن بەری چاوی گرتووە، تا کوڕێک دەکەی بەپیاو، خوێنت دەبێت بەئاو، خوێن نابێت بەئاو، خوێنیان لە خوێنمدایە، خوێنمژە، خوێن تاڵ، خوێن شیرین، ...تاد) لە هەر ئیدیۆمەی بۆ گوزارشتێک بەکارهاتووە، لێرەدا خوێنی پیس ئاماژەی پێدراوە لەدەمارەکانی کەسێکی گڕوو واتە نەخۆشی (گولی) بەڵام لە ڕووی گوزارشتییەوە بەمانای مرۆڤێکی ناخ پیس دەوترێت، وتراویشە (پیسی بەپیسی دەڕوات) بۆیە ئەو کەسە ناخ پیسانە دەرمانن بۆ نەخۆشی گڕوتی و گولی، ئەو نەخۆشییە پیسە یەکێکە لە توک و نزاکانی کورد بەکەسی خراپ دەوترێت (گەڕوگول بیت) .
بەکەسێکی ناخ بۆگەنی و خوێن تاڵ و چەپەڵ دەوترێت: خوێنی بۆ گەڕی دەشێت، واتە زۆر پیسە گولی هیچ نییە لەچاویدا.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,024