سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا کە سەگی قەڵه و پڕ بایەخە و گۆشتەکە ی دەخورێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان بە کەسێکی قرچۆک و ڕەزیل و ڕژد و پولەکی و پول پەرست و یان کەسێکی نامەرد و ناکەس بەچە و ناکەس و کلاوچی و ساختەچی دەوترێت(سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت) واتە هەر سودی لێ نابینرێت هەرچەندی گەورە بێت یان دەوڵەمەند بێت چ سود و کەڵکەکی نییە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 775