چێڵی زایە
چێڵ دەوترێت مانگا و چێریش، ئاواییەکانی کوردستان لە کۆندا کەم ماڵ هەبوون کە مانگایەکیان هەبێت، ئەوەی مانگای هەبوایە بە هەبوو هەژماردەکرا چونکە دۆ و ماستێکی باشی هەبوو کە بەلایەنی کەمەوە ژەمێک بۆ دوو ژەمی لەکۆڵ کابانی ماڵ دەکردەوە چ بە ماست و ماستاو و دۆبەکەشک و پەنیر و لۆر و تاد، ئینجا ئەگەر چێڵی جوتیارێک بزابوایە ئەوا دوو(نیعمەت)ی چنگ دەکەوت ئەویش گۆلک و شیر بوو، بۆیە ئەوە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم کەسێک کارێکی باشی چنگ بکەوێت یان(واریدات)ێکی باشی دەست بکەوێت بە تەوس و خۆشی و گاڵتەوە پێی دەوترێت کابرا لەچی کەمە(چێڵی زایە) واتە بەرهەمێکی باشی بەسەردا ڕژاوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 120