ڕیسەکەی لێکردەوە خوری
خوری مەڕوماڵات یان پەمۆ و لۆکە چ بە ئامێری(خەڕەک) یان بە(تەشی) بادراو بێت دەبێتە(ڕیس)، ئینجا ئه و خوری ڕێستنه، کات تەرخانکردن وقۆناغ بڕین و زەحمەتی وماندوبونی گەرەکە، زۆر جار واڕێکەوتووە ڕیسەکە ئاڵۆزکاوە بەهەر هۆکارێک بێت ئەمە پێی دەوترێت ڕیسەکەی لێ بۆوە بە خوری واتە تاوەکو جارێکیتر دەیکەیەوە ڕیسی بادراو زۆری دەوێت یان لەوانەیە هەر نەکرێتەوە بە ڕیس، بۆیە ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بە تێکچونی کاروبارێک یان سەر نەگرتنی ئیشێک و تەواونەبوونی و نیوەچڵی و نیوەکاری و ناکامڵی پڕۆژەیەکی ئەنجامدراو بەهۆی کەسێکەوە یان هۆکارێکی ئەنقەستەوە دەوترێت(ڕیسەکەی لێکردەوە بە خوری). [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,399
Ваше мнение о предмете!