دەزگای پەخش: فام
مارتن ڕیس، کە ژیانی پیشەیی خۆی لە شیکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕابردووی گەردووندا بەسەر بردووە، ئێستا ئەو ئەگەرانەمان پیشان دەدات کە دەشێ ڕوو بدەن و ڕەنگە بێنە ڕێمان.
ڕیس، بە ڕوونی و بە وردی ئەوە دەخاتەڕوو کە چۆن پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان مرۆڤایەتییان گەیاندووەتە قۆناغێکی تر، قۆناغێک، کە کردارێکی هەڵەی بێمەبەست یان مەبەستدار دەتوانێت کارەساتێکی جیهانی دروست بکات.
ئەم کتێبە، لەپاڵ ئاماژەدان بەو مەترسییانەی ئێمەی مرۆڤ لەسەر ڕێمانە، باس لە ئەگەرەکانی ژیان لە دەرەوەی زەوی و ئەگەری هەبوونی گیانداری دیکەش لە دەرەوەی زەوی دەکات.
دواهەمین کاتژمێری ئێمە، کتێبێکی ڕەسەنی زانستییە و بانگەوازێکی پێیە بۆ مرۆڤایەتی.[1]
Читать книгу: دواهەمین کاتژمێری ئێمه
Кол-во скачиваний:
670 раз
Мы просим всех читателей, переводчиков и издателей сообщать нам, если они не согласны с загрузкой их книг с серверов Kurdipedia.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,322
Ваше мнение о предмете!