گوندی گۆمەتاڵ لە بەڵگەنامەیەکی بەعسدا
ئەمە بەڵگەنامەیەکی نهێنی سەرکردایەتی لقی #هەولێر#ی حزبی بەعسە لە 17- 08-1987 ئاماژە بەوە دەکات ڕێگای هەولێر -کۆیە، بەتایبەتی ناوچەی گوندی (گۆمەتاڵ)ی سەر بە شارەدێی شۆڕش بووەتە شوێن و مۆڵگەیەک بۆ پێشمەرگە، بە بەردەوامی ڕۆژانە بازگە لەسەر جادەکە دادەنێنەوە و ئۆتۆمبێل دەپشکنن و خەڵکی دەڕفێنن.
گوندی گۆمەتاڵ ڕۆڵێکی بەرچاوی لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەبووە و بەم هۆیەشەوە چەندین جار جاش و سوپای حکومەت هێرشیان کردۆتە سەر و سووتاندوویانە. هەرچی حزب و لایەنی کوردستانییە قەرزاری ژن و پیاو و منداڵی ئەم گوندەن. بەڵام بەداخەوە دوای 30 ساڵ لە ڕاپەڕین هێشتا تەنانەت جادەی گوندەکەش قیڕتاو نەکراوە و وەک سەردەمی بەعس ماوەتەوە!