ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپەو گڕ، شێتی و جوانی :
ئەمجارەیان،
لە پێناوتا
کام بەر حەرامە – ئەو دەخۆم،
کامە یاسا ئاسمانیە – ئەو دەشکێنم.
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرتدێنم.
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم،
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
عبدوڵا پەشێو
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,164