مێجەرسۆن چی لەو دوکاندارەی سلێمانی کرد کە لەبەری هەڵنەسا...
کە مێجەر سۆن بوو بە حاکمی سیاسی لە سلێمانی، هەوڵیدا دەماری نیشتمانی لەناو خەڵکدا بمرێنێت. بڕیارێکی دەرکرد کاتێ بەناو شاردا بڕوات، دەبێ هەموو کەسێ لەبری هەڵسێ! جارێ بە بەردەمی دوکانی مەلا عەلی مۆرهەڵکەن دا دەڕوا، لەبەری هەڵناسێ! دەنێرن بە شوێنیا و هەڕەشەی لێدەکاو ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: کەس بە زۆر ئیحترامی کەس ناگرێ، ئەگەر بە زۆر بێت، ئەوا تۆ داگیرکەری و ئیمانەکەم ڕێم نادات لەبەرت هەڵسم! مێجەر سۆن وازی لێدێنێ، بەڵام دەیهێڵێتەوە بۆ پلانێکی تر.
پاش دوو مانگی تر دەنێرێتەوە بە شوێنیا و پێی دەڵێت بۆمان دەرکەوتووە تۆ پیاوێکی باش و ڕاستیت، لەبەر ئەوە بڕیارماندا مانگی 40 ڕوپییەت بۆ ببڕینەوە. مەلا عەلی دەڵێت: من کە ئیمانەکەم ڕێگەنەدا لەبەر تۆ هەڵسم، ڕێگەشم نادات پارەی دەم کوتکردنیش لە تۆ وەربگرم! سۆنیش پێی دەڵێ: بڕۆ خوا بە قوربانی عەقڵی خۆتبکا، بەخوا ئەو پارەیەت وەرگرتایە، خۆم ئەمزانی چیم لەگەڵدا ئەکردی. ڕێگەی ماڵی خۆتانت نەزانیایە لە کوێیە؟!
(ئەم ڕووداوە، پەندو وانەی گرنگی تێدایە)[1]