دەستپێشخەریەکە لە بارەی ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیەکیانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کر کە لە 20ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئایڤالکی بالک کەسیر کەمپێکی سەر بە میتی تورکیان سووتاندووە.
بە پێی ڕاگەیێنراوەکە، هەمان ڕۆژ لە شاری ئیزمیریش ئاگریان لە ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازی بەرداوە و 6 ئۆتۆمبیل سووتاون.
لە شاری ئەستەنبولیش لە دژی سیاسەتی قەیومەکانی ڕژێمی ئاکەپە کە لە دژی شارەوانیە کوردیەکان بەڕێوەی دەبەن، یەکینەکانی دەستپێشخەریەکە شارەوانی فاتیحیان کردۆتە ئامانج و 7 ئۆتۆمبیلی ئەو شارەوانیەیان سووتاندووە.
هەمان ڕۆژ لە ئەنقەرەش ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریان سووتاندووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,157
Ваше мнение о предмете!