نەخۆشی کۆڕۆنا
پێنج هێرش و یەک گۆڵ
هێرشی یەکەم.
چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەسەر ئەرک و ماندوو بونی مامەڕەزوان زەڵمی بەخانەوادەیی سەفرەو سیاحەتێکمان کرد بۆ ناوچەی هەورامان و زەڵم،
بێ ئەوەی هیچ حسابێک بکەین لە خۆپارێزی و تێکەڵی و بەریەک کەوتن لەگەڵ ئەو هەموو موسافیرە عەرەبە و توشبونمان بە کۆڕۆنا، ڕۆژی دواتر هەستم بەبێ تاقەتی و ئازاری کۆڵنج و بێ هێزی ڕانم کرد، دڵی خۆمم دایەوەو وتم من لەڤایرۆس بەهێز ترم.
هێرشی دووەم ..
دوای چوار ڕۆژ لەو نیشانانەی هێرشی یەکەم بێ هێزی هەموو جەستەی داگیر کردم، هەستم ئەکرد لەسەقفی ژورەکەما خاڵێک دانراوە و من بەرەو ئەو خاڵە ئەڕۆم و کۆتایی ژیانمە، شەش جار کڕۆنا کوشتمی و خودا ڕۆژی تەواو نەکردم، تەنانەت توانای ڕاگرتنی سەر و ملیشم نەمابوو، جا لەم کاتەیا پەندەکەی پێشینان کە ئەڵێ سەری زل دەوڵەتە پێی زل نەگبەتە پێچەوانە ئەبێتەوە..
هێرشی سێیەم...
دوای هەشت ڕۆژ مەناعەم سفر بوەوە، بەشێوەیەک بێ هێز بووم تاڵێکی قژم بۆ لا نەئەبرا، هەرچی پێی بڵێن ئارامگری تیام نەما، تەعەدود و ناوی خۆمم لەبیر چوەوە، تام و بۆنم لەدەستدا، برادەرێکم پێش من توش ببوو تێلم بۆ کرد وتم حاڵت چۆنە ؟
وتی بەبیلاهی کۆڕۆنا تڕی پێ لێیاوم ئاگات لەخۆو بێت و خۆتان بپارێزن، ئێ وەڵڵا بەقسەیم نەکرد و ئاو بێنن و دەست بشۆن، الفاتحە غەوس بەرزان،
جا دانەیەک ئەیوت لوتت چەور بکەو بەدەما پاڵکەوە باش ئەبیت، دانەیەکی تر ئەیوت بەپشتا پاڵکەوەو قاچت هەڵبڕەو بینێ بەدیوارەوە عەیبت نامێنێ،
دانەیەکی تر ئەیوت لەسەر لا ڕاکشێ و بەنەرمی هەناسە بدە چاکەبیتەوە، وتم ئەخلاق سزینە ئێوە لەقتەی ڕۆمانسی و شتم پێ دەرەکەن یا عیلاجی کۆڕۆنام فێرەکەن ؟؟؟ ...
هێرشی چوارەم....
توشی خەمۆکی و دڵ توندیەک بووم وام ئەزانی دنیا ڕوخاوە بەسەرما، کەوتمە ژێر فشارێکێ ئەوەنە توندەوە نەمئەزانی چ ڕەگەزێکم نێر یان مێ، غەریزەم سفر بوەوە، بەموکێش گونم دەرەهێنا میزم ئەکرد، وام هەستەکرد هەرچی دەمار و ماسولکەی گیانم هەیە بچڕاوە، بۆنێکی زۆر ناخۆش و بکوژ لوتمی داگیر کردبوو، هیچ تامێک لە دەمما نەمابوو جگە لەترشی، خۆشم لەدنیایا ڕقم لەترشیە...
سەردانی نەخۆشخانەو دکتۆرم کرد، هەنێ فەحسی خوێن و ئەشیعەیەکی سنگیان بۆ کردم و بۆ گرتم بیللا مانا، خانمێک ئەشیعەکەی بۆ گرتم وتی کاکە تۆ هیچ کێشەیەکت نیە ؟
وتم لەکوێیا دایکەکەم ؟ سەرەوە یان خوارەوە ؟
وتی لەناو سنگتا ؟
وتم بۆ ئەشیعەو لێزەرەکە وای دەرەخەن کێشەم هەبێت ؟
وتی بەڵێ.
کەمێک ترسام، وتم کێشەم نەبوە تا ئێستا بەڵام نازانم ئەم نەخۆشیە چی لێکردوم.
وتی نانا پەیوەندی بە نەخۆشیەوە نیە، زانیوتە دڵت لای ڕاستە ؟
منیش بەڕوتی وەستاوم لەبەردەمیا دەستم گرتبوو بەسنگمەوە خۆم پێ نەگیرا کەوتمە پێکەنین بەو دیکۆر و موناقەشەیە ئارسانی کوڕم وتی خانم دکتۆر دەمێکە ئەوە ئەزانین، کێشەی تری نیە باوکم ؟
وتی وەڵڵا ناو سکی باوکت پڕە لەکێشە سەری لەمن و لەجیهازەکەو لە زانستی پزیشکیش تێکداوە، جگەریشی لای چەپە، پێکەوە زۆر پێکەنین وتم خانم دکتۆر سەرمامە ئیشەکەت بکە با جلەکانم لەبەر بکەمەوە ئەوانە کێشە نین قەدەری خوایەو ڕاهاتوم لەگەڵی.
دوای ڕۆژێک نەتیجەکان دەرچون، دکتۆر سامان وتی ئەشیعەکەت و سنگت پاکە، فەحسەکان ئەڵێن ئاسنی خوێنت بەرزەو ڤیتامین دی سریت نزمە، هەنێ عیلاجی بۆ نوسیم و وتی بەهیچ شێوەیەک خۆت ماندوو مەکەو پێویستت بە ئیسراحەتی زۆرە....
هێرشی پێنجەم.....
دوای دوو هەفتە بێ هێزی بەرچاوم ڕەش ئەبوو، ژورەکە لەبەرچاوما ئەخولایەوە، توانای قسەکردنم نەمابوو، شۆک ببوم، بەنوسین داوای پێویستیم ئەکرد، هاوسەر و کوڕەکەشمم توش کرد، خوایە ڕازی و سوپاس گوزارین بە هەموو قەدەرەکانت، من تەحەمول ئەکەم بەڵام شیفای ئەوان بدە، خودایە خۆت باش ئەزانیت باوک چ عەزابێک ئەچێژێ مناڵەکەی ببینێ لەئازار و نەخۆشییا، ئازاری مناڵەکان بدە بەمن ئەوانم بۆ سەلامەت بکە یاڕەب...
دوای شانزە ڕۆژ لەو نەخۆشیە توندە سەردانی دکتۆرێکی ترم کرد، هەنێ نیشانەم پێ وت، وتی قەسەم بەخوا کۆڕۆنات گرتوە، کۆڕۆنا حەوت جۆری هەیە ئەمەی تۆش جۆرێکیانە، دوو دەرزی لێیام قیامەتی بەڕەش و سپی نیشاندام، چارەکێک بەس گێژی کردم، سمتم ئەتوت دوپشکی عەربەت پێوەی یاوە، زۆر ئازارم هەبوو، دوای بیست دەقە هێز و مەناعەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەرم بۆ گەڕایەوە، دکتۆر وتی چی بوو باشتریت ؟ جا سوعبەت و شۆخیمان هەیە وتم هەستەکەم ئێستا ئامادەم بۆ تەعەدود، پێکەنی وتی حاڵی قنت جوانە، نیو سەعات پێش ئێستا ڕوبعە زەلامێکیش نەبوی، عیلاجەکانی بۆ گۆڕیم و دوای سێ ڕۆژ سوپاس بۆ خودا باش باش بومەوە.....
یەک گۆڵ.
گۆڵی مرۆڤی عاقڵ ئەوەیە خۆی بپارێزێت، دەست و دەم و لوتی ڕۆژانە پێش هەر خواردنێک تەعقیم بکات،
بۆ هەر چونە دەرەوەیەک و ناوبازاڕ و شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکان دەمامک بەکار بێنێت،
باشترین کارێک ئەوەیە هەتا یەک مانگ سەردانی هیچ ماڵە خزم و دۆستێک نەکەیت کەتوشی پەتاکە بووە.
من قسەی خۆمم بۆ کردن، خۆتان بپارێزن پێش ئەوەی کۆڕۆنا وەکو بایەر میونخ هەشت گۆڵتان لێ بکات و شکۆی بەرشەیی و کەتەلۆنیتان بشکێنێت.....
غەوسی کۆڕۆنا بەزێن
بەرزان ئەیوب، سلێمانی.[1]
تب :
کۆڕۆنا بە سێ کەس ناوێرێ، یان بەلاوازی توشی ئەوان ئەبێت
مناڵ، ئافرەت، پیاوی دوو ژن بەڵام سینگڵ و پیاوی خوێڕی یەک ژن تا لێواری مەرگ ئەبات...
سیر و پیاز و بیبەری تون و نەعنا و بڕوکلی و ئاو خواردنەوەی زۆر و زوو زوو میز کردن لەناوبەری سەرەکی کۆڕۆنان...