لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوە، کە تاوانباران باجی ئه و تاوانەیان دەدەن و تێیدا هاتووە: بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 945