ناو: کاوە
نازناو: دەستوور
$ژیاننامە$
مامۆستا #لە زانکۆی سلێمانی، # بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتوورییەکان. پێشتریش لە هەریەک لە زانکۆکانی #کۆیە#، #سەڵاحەدین#، #دهۆک#، پاریسی 5 و ئیڤری مامۆستا بووە. هاوسەرۆکی گروپی کاری هەژدەیە (بوون بە توێژەری زانستە مرۆییەکان)، لە ڕێکخراوی کۆمەڵناسانی جیهانی فەرانسی زمان (AISLF). چەندەها بەرهەمی بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فەرانسی بڵاو کردوەتەوە. لە ساڵی 2011 دوکتۆرای لە لە زانکۆی پاریسی پێنج سۆربۆن وەرگرتووە بە ناونیشانی: میشێل فوکۆ و ڕەخنەی مۆدێرنیتە. ساڵی 2006 ماستەرێکی لە کۆمەڵناسی کۆمەڵگا ئەوروپییەکان تەواو کردووە بە ناونیشانی نامەی: تیۆری سێکسوالیتە لای فوکۆ. ساڵی 2003 ماستەرێکی لە کۆمەڵناسی سیاسی لەسەر ناسیونالیسمی کورد وەرگرتووە لە تاران. لە ڕێکەوتی #26-12-2021# بەشداری یەکەمین فیستیڤاڵی ئەدەب لە سلێمانی کردووە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 905