دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزانمان لە خانەوادە و بنەماڵەی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا #ڕواندز#ی.
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی دیاری گەلەکەمان، مامۆستا (زرار محەمەد مستەفا) ڕواندزیمان پێگەیشت.
مامۆستا زرار جگە لەوەی لە بواری هونەردا خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش بە گەلەکەی کرد، لە کۆڕی خەبات و تێکۆشانیشدا ڕۆڵی دیار و بەرچاو بوو.
ژیانئاوایی ئەم کەڵە هونەرمەند و تێکۆشەرەی ڕێگای ڕزگاری، جێی نیگەرانیمانە و بۆ ئەم خەمە پرسە و هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هونەرمەندان و هونەردۆستان دەکەین و ڕۆحی مامۆستای پایەداریش بۆ هەمیشە شادبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,517