دەقی پرسەنامەکەی #بەرهەم ساڵح#:
بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و ئەدیب و نووسەر و پێشمەرگە و تێکۆشەری دیرێن و کەسایەتی نیشتمانپە ڕوە ڕ پڕۆفیسۆر (مارف عومەر گوڵ) مان بیست.
پڕۆفیسۆر مارف لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی میللەتەکەمانی کردووە، یاد و یادەوەری هەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنەیە وە ، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ دەکەم، داواکارم لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات.
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,847
Ваше мнение о предмете!