بە هۆی پەنگخواردنەوەی گازی مۆنۆکسیدی کاربۆن (co) لە ماڵێکدا، لە شارەدێی #حەسەن ئاوا# ی شارۆچکەی #کەنگاوەر# سەر بە پارێزگای #کرماشان#، گیانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی گیانیان سپارد
هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو سێ هاووڵاتییە، ڕۆژی 21-01-2021 بڵاو بووەوە، بەڵام بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی ئۆرژانسی پارێزگای کرماشان وتی: ئەگەری هەیە دوو یان سێ ڕۆژ پێشتر تووشی ئەو ڕووداوە بووبن.
ئەو ڕووداوە لە شارەدێی حەسەن ئاوای شارۆچکەی کەنگاوەر ڕووی داوە.
هەرچەند شوناسی ئەو سێ کەسە هەتا ئێستا ناڕوونە، بەڵام هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان، تەمەنی ئەو سێ کەسەی بە پیاوێکی 65 ساڵ و دوو ژنی 57 ساڵ و 28 ساڵە، بڵاو کردووەتەوە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,627
Ваше мнение о предмете!