دەقی پیرۆزباییەکەی #گەلاوێژ ساڵح فەتاح#:
بەڕێزان سەنووسەرو ڕۆژنامەنووسانی PUKmedia، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان لێدەکەم. هەژدە ساڵ لەمەوبەر ئەم دەستکەوتەی خەباتی ڕۆژنامەگەری بە هەوڵ و ماندووبوونی خەمخۆرانی میدیای ئەلیکترۆنی دامەزرا و ئێستایش کە پێدەنێتە نۆزدەساڵەی لەدایکبوونیەوە، بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ هەواڵ و زانیاری و بابەتی جیاجیا نەک هەر بۆ کەسانی سیاسی و چاودێر و شرۆڤەکار و ئەکادیمیان، بەڵکو بۆ بەشێکی بەرفراوانی خەڵکی هۆشیار و بە ئاگای دۆخەکە.
نۆزدەەساڵ بۆ دامەزراوەیەکی میدیایی تەمەنێکی کەم نییە، بەتایبەت کە لەئێستادا بە دوو شێوەزاری شیرینی زمانی دایک و بە زمانە پڕخوێنەرەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و ڕوسی بابەتەکانتان لە ماڵپەڕەکەتان بڵاودەکەنەوە، ئومێدەوارم بەهەوڵی هەموولایەک پەیام و دەنگی گەلی کوردستان بەزۆرترین گەلانی دنیا، بگەیەنن...بەتایبەت گەلانی عەرەب و فارس و تورک کە دراوسێی نیشتمانەکەمانن و زۆر پێویست دەکات باشتر لێمان تێبگەن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم.
گەلاوێژ[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,627