دەقی پیرۆزباییەکەی سالار سەرحەد خەلیفە یونس:
بەڕێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی ماڵپەری پیوکەی میدیا بە بۆنەی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەری پیوکەی میدیاوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەم
ماڵپەری پیوکەی میدیا زمانحاڵی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک میدیای ئەلیکترۆنی، کە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ڕۆڵ و کاریگەری لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕوداوەکانی ناوخۆ و ناوچەکە و جیهان هەبووە، هەمیشە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروستبووە و ڕێنوێنێکی بەئەزموون بووە لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە لە و خزمەتکردن بە پرسە نیشتیمانییەکانی کورد.
دووبارە بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین هەر سەرکەتووبن.
سالار سەحەد خەلیفە یونس
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,823