راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەیادی کارەساتی یەکی شوباتدا
هەژدە ساڵ لەمەبەر تیرۆریستان جەژن و گەردن ئازادی گەلەکەمانیان خەڵتانی خوێن کرد
کارەساتی1ی شوبات خەسارەت و کۆستێک بوو، لەهەمان کات وانەیەکی مێژووییش بوو بۆ گەلەکەمان بەگشتی و هێزە سیاسییەکان بەتایبەتی کە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان بەبێ جیاوازی بارەگای مەڵبەند و لق، بێ جیاکاری یەکێتی و پارتی و لایەنە سیاسییەکانی تر وەک کورد دەمانکەنە ئامانجی لەناوبردن و کوشتن، بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتێکی وەها جگە لە چاوکراوەیی زیاتری ئەمنیەت و ئاسایشی وڵات، پێویستی بە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی بەردەوامی هەموانە،
جارێکی تر لەم یادەدا سەری ڕێزو وەفا بۆ شەهیدانی سەرکردە و تێکۆشەران و هاووڵاتیانی کە بۆ پیرۆزبایی جەژن هاتبوون و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەرفرازی گەلەکەمان دادەنەوێنین.[1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#31-01-2022#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,288
Ваше мнение о предмете!