جۆری وشە: ناو
واتا: پاسدەری شەوانە؛ جەزایەرچی.
ئێشک چیەتی: پاسدەری.[1]
ئێشکچی: (تورکی):
1- ئەو کەسەی بۆ پاراستنی شتێ شەو ڕۆژ دەکاتەوە.
2- ئەو کەسەی لە سەبازخانە و... بە پێی فەرمان بە نۆرە ڕادەوەستێ.
ئێشکچی بەندیخانە. حەرەس (عارەبی.)، کێشکچی، قەرەووڵ.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #زبانی ناو دەم ئێشکچی سەرە؛ تێڵا قابیلی سەر پشتی کەرە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
چاوەکەت مەستە بە ناحەق فێری مەیخانەی مەکە
لێی گەڕێ مەمنوونی بەزمی دوردی پەیمانەی مەکە
زولفی سازاوت دەسا تەرتیب و چینی تێک مەدە
حەیفە تووشی جەوری ڕێش و کێشی لەرزانەی مەکە
پەرچەمت جێی ئاشیانەی بولبولی تەبعی منە
چونکە ئێشکچی شەوە، تۆ مەنعی هێلانەی مەکە
ئەدیب
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Примечание: Kurdipedia хочет собрать "все" курдскоие слова и фразы из всех диалектов. Пожалуйста, помогите Kurdipedia ...
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 585