لاوەند قوتابییە
لاوەند کوڕێکی ژیرە
وریا و بەهەست و بیرە
ڕوخۆش و دەم بە خەندە
تابڵێی ڕۆشنبیرە
سیمای جوان و خاوێنە
ڕوناک وەکو ئاوێنە
ئاسودە و کامەرانە
دەچێت بۆ قوتابخانە
شەش ساڵ تەمەن تەواوبوو
کاتێک ئەو لە باخچەبوو
خولیای قوتابخانەبوو
ئامادەی ئەم ڕۆژەبوو
بەرگی مەکتەبی پۆشی
کەوتە ڕێ هێدی هێدی
ئەیوت ئۆخەی ئاواتم
ئێستاکە هاتۆتەدی
جانتاکەی کردەشانی
بۆ پێداویستییەکانی
هەستی بە ئارامیکرد
لەگەڵ هاوپۆلەکانی
لاوەند لە پۆلی یەکەم
دانیشتوە بە جوانی
خۆشەویستە لای هاوڕێ و
هەموو مامۆستاکانی
31 – 10 – 2016 دووشەممە
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (122)ی گۆڤاری (گوڵەکان)بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 765
Ваше мнение о предмете!