ناونیشان: جیاوازی لە نێوان دیاردەی خۆرگیران و مانگ گیران
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
1- خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونییە کاتێک ڕوودەدات کە خۆر و مانگ و زەوی لە سەر یەک هێڵی ڕاست دەبن، بەڵام مانگ گیران کاتێک ڕوودەدات کە زەوی و خۆر و ومانگ لە سەر یەک هێڵی ڕاست دەبن.
2- خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونییە دووجار یان سێ جار لە ساڵێکدا ڕوودەدات،
بەڵام مانگ گیران ئەو پەڕی سێ جار لە ساڵێکدا ڕوودەدات.
3- خۆرگیران دیاردەیەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەردەوام دەبێت، بەڵام مانگ گیران
بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.
4- خۆرگیران دیاردەیەکی ترسناکە بۆ سەر چاو، بەڵام مانگ گیران هیچ کاریگەرییەکی لە سەر چاو نییە.
5- مانگ گیران دیاردەیەکە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ چواردە بێت واتا لە نیوەی مانگی عەرەبی، بەڵام خۆرگیران تەنها لە سەرەتایی مانگی عەرەبی ڕوودەدات.
6- دیاردەی مانگ گیران سێ جۆرە (مانگ گیران تەواو، مانگ گیران ناتەواو، مانگ گیران نیمچە سێبەر).
7- دیاردەی خۆرگیران سێ جۆرە (خۆرگیران تەواو، خۆرگیران ناتەواو، خۆرگیران ئەڵقەیی).
8- خۆرگیران هەمیشە لە ڕۆژدا دەست پێدەکات، بەڵام مانگ گیران بەشەو ڕوودەدات.[1]