ناونیشان: کارامەیی و لێزانی جوگرافیایی
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ناسین و دیاریکردنی ئاراستەکان لە بیابان و لە دەشت و چۆڵایی زۆر گرنگە بۆ پارستانی ژیانمان لە کاتی تێپەڕبوونمان بەو ناوچانەدا، ڕێگاکانی ناسین و دیاریکردنی ئاراستەکان زۆرن، بەڵام ئێمە باسی یەکێک لە ڕێگا ئاسانەکان دەکەین ئەویش
دیاریکردنی ئاراستەکان بە هۆی سێبەری دارە دەستێکەوە ؟
هەنگاوەکانی ئەم ڕێگایە بریتییە لە
1_ دارێکی لە شوێنێکی بێ بەربەست بە شێوەیەکی ستوونی دەچەقێنرێتە زەوی و چەسپاو بێت کە نەبێت هۆی جووڵاندنی.
2_ هێمایەک (نیشانەیەک) لە کۆتایی سێبەریی دارەکە لەسەر زەی دادەنێن (هێمای یەکەم) (A).
3_ بۆ ماوەی 15 خولەک چاوەڕی دەکەین، پاش ئەو 15 خولەک سێبەری دارەکە لە شوێنی یەکەمیەوە دەجوڵێت بۆ شوێنێکی نوێ، بۆیە هێمایەک (نیشانەیەک) نوێ (هێمای دووەم) لە کۆتایی سێبەریی دارەکە لەسەر زەی دادەنێن (B).
4_ بۆ ماوەی 15 خولەکی دیکەدا چاوەڕی دەکەین، پاش ئەو 15 خولەکە سێبەری دارەکە لە شوێنی دووهەمیەوە دەجوڵێت بۆ شوێنێکی نوێ، بۆیە هێمایەک (نیشانەیەک) نوێ (هێمای سێەم) لە کۆتایی سێبەریی دارەکە لەسەر زەی دادەنێن (C).
بەمەیش سێ خاڵمان دیاری کرد لەسەر زەوی،
ئەو سێ خاڵە (A، B، C) بەیەک دەگەێنین، و هێڵێکی دروست دەبێت، جا لەبەر ئەوەی ئێمە لە نیوەگۆی باکووری زەویین ئەوە سەری هێڵەکە ئاراستەی ڕۆژهەڵات نیشان دەدات و لاکەی دیکەیدا ڕۆژئاوا نیشان دەدات و ئەگەر ڕوو لە ڕۆژهەڵات بکەین واتا ڕوو لە سەری هێڵەکە بکەین ئەوە باشوور دەکەوێتە لای ڕاستەوە و باکوور دەکەوێتە لای چەپەوە، و لە نیوەگۆی باشووری زەویدا بە پێچەوانەوە دەبێت.[1]