دەڵێی مریشکە کورکە
مریشکی کورک خاوەنەکەی نزیکەی(11-15) هێلکەی لەژێر دادەنێت و دەڵێت: مریشکە کورکەم نایەوە، ئینجا بۆ ماوەی(3)سێ هەفتە(21)ڕۆژ لەسەر ئەو هێلکانە دەکەوێت و کڕ بوونەکەی ڕۆژبەڕۆژ زیاد دەکات و زۆر کەم ئەگەر بۆ چیقنەکردن و بای پێی خۆیی و سڕ بوونی چەند دەقیقەیەک لەسەر هێلکەکان هەڵبستێت ئەگەرنا تا ڕۆژی هەڵهێنانی هێلکەکان یەکبینە کڕ دەکەوێت، ئه و بارەی مانەوەی مریشک لەسەر هێلکە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی کە زۆر لە ماڵەوە بمێنێتەوە کەم بچێتە دەرەوە دەوترێت: دەڵێی مریشکە کورکە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 668
Ваше мнение о предмете!